خه‌ندان-
دكتۆر ئیدار شارافیف پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هۆشداریدا له رودانی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به‌دڵشكاوی یان فشارێكی توند ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، دڵشكان ئه‌گه‌ری هه‌ییه ببێته هۆی مردن، نیشانه‌كانیش هاوشێوه‌ی ئازاری ماسولكه‌كانه له هه‌ر مرۆڤێكدا.
دكتۆر ئیدار شارافیف پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌زانكۆكانی روسیا، سه‌باره‌ت به‌و پرسیارانه‌ی كه له ئینته‌رنێت بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دڵ خه‌م و په‌ژاره‌ی هه‌یه یاخود نا ده‌ڵێت، "به‌هۆی شۆكێكی به‌هێز یان فشارێكی توند، یان شكانی دڵ، ئه‌گه‌ری هه‌یه جه‌ڵته‌ی دڵ روبدات، ئه‌وه‌ش به‌جۆرێكه كه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دڵ فراوان ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی شوێنێك كه بچوك نابێته‌وه و كار ناكات، واته شێوه‌ی ئاسایی شێوه‌ی دڵ ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ فراوانبونی له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا، له بنكهكهشی بچوك ده‌بێته‌وه هاوشێوه‌ی گه‌ردنی مرۆڤ".
نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه چۆن هه‌ست به ئازاری زۆری ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌كات
ئه‌و پزیشكه روسیه ئه‌و نیشانانه ئاشكراده‌كات كه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌رده‌كه‌ون و ئهوهشخدهخاتهڕو، "نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه چۆن هه‌ست به ئازاری زۆری ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌كات، به‌هه‌مانشێوه هه‌ست به‌ئازارێكی قورسی دڵی ده‌كات".
هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی (دڵی شكاو) تا ئێستا نادیارن
دكتۆر ئیدار شارافیف باسی له‌وه‌شكردوه، "هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی (دڵی شكاو) تا ئێستا نادیارن، به‌ڵام تیۆری سه‌ره‌كی له‌سه‌ره، یه‌كه‌میان ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر فشاری تونددا، گرژبونی ڕون له خوێنبه‌ره‌كانی دڵ ڕوده‌دات، تیۆری دوه‌میش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركی گه‌یاندنی خوێنه له‌لایه‌ن دڵه‌وه به‌هه‌ر جۆرێك بێت".
نه‌خۆشی (دڵی شكاو) ده‌توانێت ببێته هۆی مردن
رونیشیكردوه‌ته‌وه، "نه‌خۆشی (دڵی شكاو) ده‌توانێت ببێته هۆی مردن، به‌ڵام له زۆر حاڵه‌تدا دڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و به‌هه‌مانشێوه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی خوێن ده‌نێرێت و خوێنیش وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه له زستاندا زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر ڕوده‌دات".