خه‌ندان-
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و زانا مه‌لاخالید كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه‌یه، پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.
رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری جه‌نابی سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی پارتی، من وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیاریكرام له شوێنی زانا مه‌لا خالید".
هێمن هه‌ورامی ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
وتیشی، "هێمن هه‌ورامی ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا زانا مه‌لا خالید وه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان".
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه پۆستی حكومییان هه‌یه پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته حكومییه‌كانیان ببن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دیاریكرد كه پۆستی حكومییان هه‌یه.
پێشتریش وەیسی سەعید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاندبو، بەگوێرەی دوایین بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی پێویستە سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان دەستبەرداری پۆستە حکومییەکان ببن و خۆیان بۆ کاروباری حزب تەرخانبکەن، لەو چوارچێوەشدا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش لەداهاتویەکی نزیکدا دەستلەکاردەکێشێتەوە.