خه‌ندان-
پارێزه‌ری سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌و مێردمنداڵه‌ی له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار گیانی له‌ده‌ستدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، "كه‌یسه‌كه‌ی سه‌هه‌ند كه كه‌یسێكی كوشتنه و هێشتا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌واو نه‌كردوه، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه داخراوه، ئێمه تانه له‌م بڕیاره ده‌ده‌ین، چونكه راپۆرتی یه‌كه‌م و دوه‌می پزیشكی دادوه‌ری ته‌واو دژی یه‌كن و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش بێت كه‌یسه‌كه بۆ شوێنێكی دیكه ده‌گوازینه‌وه".
پارێزه‌ری سه‌هه‌ند له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "چه‌ندین ساڵ وه‌ك لێكۆڵه‌ری داد و 20 ساڵ وه‌ك پارێزه بۆیه‌كه‌مینجاره ببینم كه‌یسێكی له‌مشێوه‌یه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك دابخرێت، من خۆم چه‌ندینجار سه‌ردانی دادگای حه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌م كرد، چونكه ئه‌م كه‌یسه و هاوشێوه‌كانی جیاكراونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌یسی كوشتنن".
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌وت كه سه‌ر به بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره لێكۆڵینه‌وه‌ی له كه‌یسه‌كه كردبو كه ئه‌مه‌ش نایاساییه
وتیشی، "ده‌بوایه دادگای هه‌شت، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م دۆسیه‌یه بكردایه و ئه‌وه‌ی جێگای تێبینی بو، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌وت كه سه‌ر به بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره لێكۆڵینه‌وه‌ی له كه‌یسه‌كه كردبو كه ئه‌مه‌ش له روی یاساوه رێگه پێنه‌دراوه و نایاساییه، چونكه نابێت دادگای لێكۆڵینه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌یه‌ك بكات كه یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس سه‌ربه‌خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجمان بو یه‌كه‌م راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری كه هاتوه‌ته‌وه به ناڕاسته‌وخۆ رایگه‌یاندوه كه ئه‌م مێردمنداڵه به‌هۆی ئازار و فشار و لێدانه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه، به‌ڵام راپۆرتی دوه‌می پزیشكی دادوه‌ری به‌ئاشكرا دژی راپۆرتی یه‌كه‌مه، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی زۆرمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه، یه‌كێكیان سڕینه‌وه‌ی گرته‌كانی كامێرای چاودێری بنكه‌كه‌ن، یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ڵگه‌ی كه‌سییه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه له سه‌هه‌ندی داوه و سه‌ری برینداركردوه، به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیشمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا خۆیان له‌م كه‌یسه بێبه‌ری ده‌كه‌ن".
له راپۆرتی پزیشكی دادیدا باس له‌وه ده‌كات پێش مردنی گشت ماسولكه‌كانی ره‌قبون، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هێزێكی زۆری به‌رامبه‌ر به‌كارهێنراوه
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌هه‌ند ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "دوێنی سه‌ردانی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆمان كرد كه له‌سه‌ره‌تایی لێكۆڵینهوهكانیدایه، هێشتا به‌ڵگه‌كان له‌به‌رده‌ستی لیژنه‌كه‌دان و پهیجۆریان له‌باره‌وه ده‌كات، كه‌چی ئه‌وه‌ی بو به‌جێگه‌ی سه‌رسوڕمان له ماوه‌ی ته‌نها 20 رۆژدا له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتن كه هه‌شت پۆلیسی له‌سه‌ر گیراوه بەمشێوه‌یه دابخرێت، من له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری ئه‌م دۆسێیهشدا تێبینیمداوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی لێدان له‌سه‌ری سه‌هه‌ند دراوه و له گرته ڤیدۆییهكانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی مردنی سه‌هه‌ند، چونكه له راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ریدا باس له‌وه ده‌كات پێش مردنی گشت ماسولكه‌كانی ره‌قبون، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هێزێكی زۆری به‌رامبه‌ر به‌كارهێنراوه و ئه‌ویش ویستویه‌تی به‌رگری له‌خۆی بكات".
له ناو ڤیدیۆكاندا به‌ڵگه‌ی كه‌سی ورد له‌سه‌ر كوشتنی سه‌هه‌ند بونیان هه‌یه و ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌م كه‌سه له‌ژێر فشار گیانیله‌ده‌ستداوه
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ی داخستوه، به‌ڵام ئێمه تانه له‌م بڕیاره ده‌ده‌ینه‌وه، چونكه هێشتا لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه زۆربه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه سڕاونه‌ته‌وه دوباره هێنراونه‌ته‌وه، له ناو ڤیدیۆكانیشدا به‌ڵگه‌ی كه‌سی ورد له‌سه‌ر كوشتنی سه‌هه‌ند بونیان هه‌یه و ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌م كه‌سه له‌ژێر فشار و لێداندا گیانیله‌ده‌ستداوه".
سه‌ره‌ڕای داخستنی كه‌یسه‌كه، به‌ڵام دادوه‌ر بڕیاری لێپێچنه‌وه و سزادانی ئه‌و پۆلیسانه‌ی ده‌ركردوه كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه گیراون
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌هه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌ستگیركراون رایگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه گیراون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاد نه‌كراون و له‌و بڕوایه‌شدا نین ئازاد بكرێن، چونكه له‌گه‌ڵ داخستنی كه‌یسه‌كه بڕیارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئه‌م كه‌یسه‌وه دراوه كه بریتیبو له‌وه‌ی، ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه له‌م كه‌یسه‌دا ده‌ستگیركراون ده‌بێت بدرێنه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌پای ئه‌و كاره‌شدا سزابدرێن".
ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت و دوای تانه لێدانیش دابخرێت كه‌یسه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌گوازینه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه
له‌باره‌ی "به‌لاڕێبردن و ده‌ستێوه‌ردان" لهكهیسهكه ئه‌و پارێزه‌ره باسی له‌وه‌كرد، "له‌ڕوی یاساییه‌وه ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ی تانه‌مان له داخستی كه‌یسه‌كه‌دا و هیچ شتێكمان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه به بهڵگهكانیشهوه به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا یاسایی تایبه‌ت هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێك بێت كه‌یسه‌كه دوباره لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت و داوای گواستنه‌وه كه‌یسه‌كه‌ی بكرێت له دادگایهكهوه بۆ دادگایه‌كی دیكه ته‌نانه‌ت بۆ پارێزگایه‌كی دیكه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت و بزانین كه‌یسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه ده‌بێت ئه‌وا ئێمه له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆمانمان ده‌بێت و زۆر ئاساییشه كه‌یسه بگوازینه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه".
له راپۆرتی دوه‌می پزیشكی دادوه‌ری ده‌ڵێت، گوایه سه‌هه‌ند مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه
له‌سه‌ر دوباره ههڵداوهی گۆڕی سه‌هه‌ند و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پشكنین، پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌هه‌ند ده‌ڵێت، "دوێنێ راپۆرتی دوه‌می پزیشكی دادوه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌چی ئه‌مڕۆ كه‌یسه‌كه داخراوه، راپۆرتی دوه‌م كه هاتوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، سه‌هه‌ند به قه‌زا و قه‌ده‌ر گیانیله‌ده‌ستداوه، ئه‌م كه‌سه مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێنابێت هه‌رگیز چالاك نییه و وه‌ك چۆن له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌هه‌ند له‌وپه‌ڕی چالاكی و جوڵهیدایه، هه‌ر له راپۆرته‌كه‌شدا ده‌ڵێت، سه‌هه‌ند مادده‌ی لایلۆن چوه‌ته گه‌ده‌یه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شیكاریهش راستبێت و گشت تاوانی شاری سلێمانی ئه‌و ئه‌نجامیدابێت، ئه‌مه پاساوێك نییه بۆئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه لێیبدرێت و بكوژرێت".
ڤیدۆ سڕاوه‌كان هێنراونه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆمان له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه گرته ڤیدیۆییه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سڕدراونه‌ته‌وه نه‌وه‌ك كاریان نه‌كردبێت یاخود تۆمار نه‌كرابێتن، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی دههڵێن گوایه ئه‌و كامێرانه كاریان نه‌كردوه و گرته‌كانی تۆمار نه‌كراون، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك دورن له‌ڕاستیه‌وه، چونكه له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه پێمان راگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌و كامێرایانه كاریانكردوه و گرته ڤیدیۆكانی تۆماركردوه و پاشان سڕاونه‌ته‌وه، بڕێكی زۆریش له‌و ڤیدۆیانه هێنراونه‌ته‌وه".