خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ره‌شنوسی بودجه‌ی 2023 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و پاش په‌سه‌ندكردنیشی بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێت، "نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش نه‌وت لهرهشنوسهكه 60-65 دۆلار دیاریكراوه".
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردوه، بۆ ته‌واوكردنی ڕه‌شنوسی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023، تاوه‌كو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند بكرێت و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له یاسای بودجه‌دا بۆ ساڵی 2023 دیاریكراوه گه‌یشتوه‌ته 140 ترلیۆن دینار
وتیشی، "كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له یاسای بودجه‌دا بۆ ساڵی 2023 دیاریكراوه گه‌یشتوه‌ته 140 ترلیۆن دینار، بڕی كورتهێنانی دارایی پێشبینیكراویش له‌و یاسایه 20 ترلیۆن دیناره".
نرخی به‌رمیلێك نه‌وت كه له یاسای بودجه‌دا هه‌ژمار كراوه له نێوان 60-65 دۆلار ده‌بێت
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانكاری له‌نرخه‌كه‌ی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌ڵێت، "نرخی به‌رمیلێك نه‌وت كه له یاسای بودجه‌دا هه‌ژمار كراوه له نێوان 60-65 دۆلار ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ش بۆ په‌رله‌مان، موعین كازمی ئاشكرایكرد، "بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا وه‌زاره‌تی دارایی ره‌شنوسی یاسای بودجه بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پاش په‌سه‌ندكردنیشی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت".