خه‌ندان-
د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی واده‌ی دادبینی له‌سه‌ر سكاڵای تایبه‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان دیاریكردوه، "چاوه‌ڕێده‌كه‌ین كه دادگاكه دواجار بڕیاری ناده‌ستوری بونی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربكات".
د. یوسف محه‌مه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 7ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 داوایه‌كمان تۆمار كرد سه‌باره‌ت به ناده‌ستوری بونی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی یاسای به‌رده‌وام بونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 12ی ساڵی 2022، دادگای باڵای فیدڕاڵی رۆژی 18ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022ی دیاریكرد بۆ دادبینیكردنی دۆسییه‌كه".
چاوه‌ڕێده‌كه‌ین كه دادگاكه دواجار بڕیاری ناده‌ستوری بونی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربكات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به ره‌چاوكردنی چه‌ند بڕیارێكی پێشوی دادگای فیدڕاڵی، ئاماژه‌دان به دژ وه‌ستانه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گه‌ل و بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌ند و ماده‌كانی ده‌ستور، چاوه‌ڕێده‌كه‌ین كه دادگاكه دواجار بڕیاری ناده‌ستوری بونی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربكات".
له داواكهماندا داوامانكردوه دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار له‌سه‌ر ناده‌ستوری بونی یاسای ژماره 12ی ساڵی 2022 بدات
باسی له‌وه‌شكردوه، "له داواكهماندا داوامانكردوه دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار له‌سه‌ر ناده‌ستوری بونی یاسای ژماره 12ی ساڵی 2022 و كۆتاییهێنان به ویلایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم بدات".
له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 9ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان)ی خسته‌ده‌نگدانه‌وه و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوانیش ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ درێژكرایه‌وه.