خه‌ندان-
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، 100 ڕۆژی مۆڵه‌تی به 10 پارێزگار داوه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی كاركردنی پارێزگاكانیان.
توركی عه‌تبی سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، "له‌یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌دا كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان ئه‌نجامیدا، بڕگه‌یه‌كی گرنگی له‌خۆگرتبو، كه بریتییه له ئاشكراكردنی ڕاسته‌وخۆ سه‌باره‌ت بهئاستهنگهكانی قۆناغه‌كه و ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی كه له ئه‌دای هه‌ندێكیاندا هه‌ن، به‌جۆرێك كه چیتر حكومه‌ت چاو له هیچ هه‌ڵه و كارێكی نه‌رێنی نا‌پۆشێت".
یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه سودانی باسی كرد ئه‌وه‌یه كه واده‌ی 100 ڕۆژی به 10 پارێزگار داوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه سودانی باسی كرد ئه‌وه‌یه كه واده‌ی 100 ڕۆژی به 10 پارێزگار داوه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی كاركردن له پارێزگاكانیان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بونی خراپی ئه‌دای كاره‌كان و زۆری ژماره‌ی سكاڵاكان، و هه‌ندێكیان دۆسیه‌ی ده‌ستپاكیان له‌سه‌ره".
لیژنه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ستیانكردوه به سه‌ردانیكردنی پارێزگاكان بۆ زانینی هه‌مو ورده‌كارییه‌كان
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی له‌وه‌شكرد، "لیژنه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ستیانكردوه به سه‌ردانیكردنی پارێزگاكان بۆ زانینی هه‌مو ورده‌كارییه‌كان، پێشبینیده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بڕیاری به‌خشین بۆ ژماره‌یه‌ك پارێزگار له پۆسته‌كانیان ده‌ربكرێت".
توركی عه‌تبی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "گۆڕینی هه‌ندێك له پارێزگاره‌كان پێویسته، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بونی خراپی ئه‌دای كاركردن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پارێزگاكان دروستكردوه".