خه‌ندان-
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "له‌ئه‌مڕۆوه سیستمی ئه‌لیكترۆنی بۆ گرێبه‌سته گشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
د. دارا ڕه‌شید مه‌حمود وه‌زیری پلاندانان لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمان له‌گه‌ڵ تیمی وه‌زاره‌ت و ئاژانسی كۆیكای كۆریا، له‌ئه‌مڕۆوه سیستمی ئه‌لیكترۆنی بۆ گرێبه‌سته گشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
له قۆناغه‌كانی داهاتودا وه‌زاره‌ته‌كانی تر و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی گرێبه‌ست له حكومه‌ت ده‌بنه به‌كارهێنه‌ری ئه‌م سیستمه
راشیگه‌یاندوه، "وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی (كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبون، ته‌ندروستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) و هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر له‌م سیستمه‌دا به‌شدارن و له قۆناغه‌كانی داهاتوشدا وه‌زاره‌ته‌كانی تر و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی گرێبه‌ست له حكومه‌ت ده‌بنه به‌كارهێنه‌ری ئه‌م سیستمه، له‌ئه‌مڕۆوه ئه‌م سیستمه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كارایه و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌توانن له قۆناغی بانگه‌وازی ته‌نده‌ره‌وه تا ده‌گات به واژۆكردنی گرێبه‌ست سودی لێ ببینن و به‌كاریبهێنن".
كۆمپانیاكان ده‌توانن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و به شێوازێكی زۆر ئاسان پرۆسه‌كانی ته‌ندرین و دیاریكردنی گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجامبده‌ن
د. دارا ڕه‌شید مه‌حمود ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "داوا له هه‌مو كۆمپانیا و ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌م كه ده‌یانه‌وێت له كێبڕكێی وه‌رگرتن و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه ( http://www.keps.digital.gov.krd/) خۆیان تۆمار بكه‌ن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و به شێوازێكی زۆر ئاسان پرۆسه‌كانی ته‌ندرین و دیاریكردنی گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجامبده‌ن، كه پێشوتر چه‌ندین رۆژی پێویستبو بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌ندرین و گرێبه‌ستی پرۆژه‌كان ئه‌نجامبدرێن".
وه‌زیری پلاندانان ده‌شڵێت، "بێگومان پشتگیریه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی كاركردنمان له سێ ساڵی ڕابردو هۆكارێكن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵینه‌ی له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونمان وه‌ك وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم دابومان له چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تمان بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتین و گه‌نده‌ڵی و پیاده‌كردنی دادپه‌روه‌ری و خێرا ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانی گرێبه‌ست و ته‌نده‌رین و پرۆسه‌كانی تری ئه‌و سیستمه‌مان خسته‌كار".