خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌واژۆكردنی گرێبه‌ستێك بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسی شه‌هیدان ده‌داته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر هه‌نگاوێك نرابێت به ڕێكاری یاسایی ئه‌نجامدراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌هاو پیرۆزیه‌كانیان له ده‌ستداوه".
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ماوه‌یه‌كه كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له ڕێگه‌ی سۆشیاڵ میدیاوه ده‌ستیكردوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له كاتێكدا وه‌زاره‌ت هه‌ر كارێكی ئه‌نجامدابێت له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانیه‌تی به‌تایبه‌تی پرسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان كه ئه‌رك و ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره، له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یدا ده‌نگۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه گوایه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كردوه كه كۆمپانیاكه بونی نییه به پێویستمانزانی ڕاستی بابه‌ته‌كه بۆ ڕایگشتی و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش بڵاوبكه‌ینه‌وه".
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیش ڕه‌زامه‌ندیدا به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌زگاكان
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به نوسراوی ژماره 197 له رۆژی 7ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌زگای دانپێدانانی كۆمه‌ڵكوژی كورد و ده‌زگای (KG Lobby Center)، نوسراوی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رۆژی 9ی هه‌مان مانگ نوسراوه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیش ڕه‌زامه‌ندیدا به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ناوبراو".
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد
باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ژێر ڕۆشنایی ڕه‌زامه‌ندی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ژماره 16536 له رۆژی 13ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 ڕه‌زامه‌ندیه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد".
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌سانی نابه‌رپرس ڕۆژانه خه‌ریكی هه‌واڵی چهواشهكارین بۆ بێ به‌هاكردنی سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر چی ده‌بو ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكردایه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌سانی نابه‌رپرس ڕۆژانه خه‌ریكی هه‌واڵی چهواشهكارین بۆ بێ به‌هاكردنی سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان، به‌م هه‌واڵه ناڕاستانهش ده‌یانه‌وێت ڕاستیه‌كان بشێوێنن و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دروستبكه‌ن، به‌ڵام كاروانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌زاره‌تمان بێ گوێدانه هیچ موزایه‌ده‌یه‌كی چه‌واشه‌كاران به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌هاو پیرۆزیه‌كانیان له ده‌ستداوه و ده‌یانه‌وێت موزایه‌ده به شكۆی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م كوردستانه‌وه بكه‌ن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هه‌ر هه‌نگاوێك نرابێت به ڕێكاری یاسایی ئه‌نجامدراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌هاو پیرۆزیه‌كانیان له ده‌ستداوه و ده‌یانه‌وێت موزایه‌ده به شكۆی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م كوردستانه‌وه بكه‌ن، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه متمانه به‌م جۆرهكهسانه بكه‌ن".
پێشتریش، كاروان گەزنەیی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبو، حکومەتی هەرێم لەگەڵ ڕێکخراوی (کەی جی لۆبی سێنتەر) گرێبەستێکی کردوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی نێودەوڵەتی لەسەر کەیسی کۆمەڵ کوژییەکانی کوردستان، لەکاتێکدا ئەم ڕێکخراوە هەر بونی نیە، ئه‌م بابه‌ته‌ش جگەلە سپیکردنەوەی پارە و پارە خواردن زیاتر شتێکی دیکە نیە، هەمو ڕێکارە پەرلەمانیەکانمان گرتوەتەبەر و ئیتر ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر لەهەمبەر ئەو کەیسە".