ئایا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی چەند رۆژی رابردوی

03:51 - 05/12/2022

10895جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی دوێنێ بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، بڕیاریدا فرۆشی دۆلار بۆ بازاڕه‌كان زیاد بكات، شارەزایەکی ئابوری رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتو بەهای دۆلار ڕو لە دابەزین بکات  و بگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشوی کە 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 146 بۆ 148 هەزار دینار.

بانکی ناوەندی خستنەڕوی دۆلاری 50% کەمکردوەتەوە
جەبار گۆران، شارەزای ئابوری و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بۆ سیاسەتی چەند رۆژی رابردوی بانکی ناوەندی عێراق دەگەڕێتەوە کە خستنەڕوی دۆلاری 50% کەمکردوەتەوە و تەنها 20 ملیۆن دۆلار دەخرایە بازارەوە.
بە قۆناغ بەهای دۆلار ڕو لە نزمبونەوە دەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام دوای ئەوەی دوێنێ بانکی ناوەندی بڕیاریدا فرۆشی دۆلار بۆ بازاڕه‌كان زیاد بكات، چاوەڕێ دەکرێت بە قۆناغ بەهای دۆلار ڕو لە نزمبونەوە بکات.
ئەو نرخەی ئێستای دۆلار بەرامبەر دراوی ناوخۆیی زیانی بە ئابوری دەگەیەنێت
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی وتیشی، راگرتنی دۆلار لەو نرخەی ئێستایدا کە 100 دۆلار بەرامبەرە بە 150 هەزار دینار، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی خۆی بە 146 هەزار دۆلار دەفرۆشێت، جیاوازی 4 هەزار دینار تەنها لەنێوان خستنەڕوی بانک و بازار بۆشاییەکی گەورەیە و لەڕوی ئابورییەوە بە زیان بۆ خەڵک و جوڵە وئاڵوگۆڕی بازرگانی دەگەیەنێت.

نیشانەکردن

دراو دۆلار