خەندان-
دوای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) بڕیاریاندا ئاستی هەناردەی نەوت بەجێگیری بهێڵنەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر لە 2% بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە 86.36 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 86.36 دۆلار
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت 2.2% بەرزبوەوە و گهیشته 86.36 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی 2% بەرزبوەوە و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به 80.73 دۆلاری ئهمریكی.
ئاستی هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان بەجێگیری دەهێڵنەوە
هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کە بڕیاریاندا ئاستی هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان بەجێگیری بهێڵنەوە،
خواست لەسەر کڕینی نەوت زیاتر دەبێت
لەلایەکی دیکەشەوە کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین کاریگەی کردوەتەسەر بەرزبونەوەی خواست لەسەر نەوت، چونکە بازرگانان باوەڕیانوایە ئەو هۆکەرە دەبێتەهۆی بوژانەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیشدا خواست لەسەر کڕینی نەوت زیاتر دەبێتەوە.