خه‌ندان-
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ له به‌غدای پایته‌خت، سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی بۆ میسال ئالوسی سیاسه‌تمه‌داری عێراق ده‌كرد به‌تۆمه‌تی "سوكایه‌تیكردن به دادگای باڵای فیدڕاڵی كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه له وڵات‌دا، له‌باره‌ی سزاكهشیهوه ئالوسی ده‌ڵێت، "شه‌رم ده‌كه‌م هیچ شتێك له‌باره‌ی سزاكه‌م بڵێم".
میسال ئالوسی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ سێیه‌م پرۆسه‌ی دادگاییكردنم به‌ڕێوه‌چو، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ له به‌غدای پایته‌خت بڕیاری خۆی له دۆسیه‌یه‌كدا ده‌ركرد كه تاوانباری كردم، به سوكایه‌تیكردن به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندم، ببورن كه شه‌رمم هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بده‌م و ڕێز و پێزانینم قبوڵ بكه‌ن".
داوای لێبوردن ده‌كه‌م به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستیمه‌وه نه‌متوانیوه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بم
میسال ئالوسی ده‌شڵێت، "داوای لێبوردن ده‌كه‌م به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستیمه‌وه نه‌متوانیوه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بم و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كانی میسال ئالوسی ده‌ركردوه
له‌مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵه‌وه و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كانی میسال ئالوسی ده‌ركردوه.
میسال ئالوسی له‌دایكبوی ساڵی 1953ی پارێزگای ئه‌نباره، ئه‌ندامی خولی پێشوتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش داده‌نرێت كه زۆرترین ره‌خنه له‌حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌گرێت، له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه حزبێكی به‌ناوی پارتی ئوممه‌ی عێراقی پێكهێناوه.