خه‌ندان-
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاشكراكرد بونه هۆی گۆڕینی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و رایگه‌یاند، "ئامانجی گۆڕانكاریه‌كه بۆ رێگری له سوپای ئێران و توركیا بو بۆ ئه‌نجامدانی له‌شكركێشی بۆ ناو خاكی عێراق".
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "زه كرایدڵ"ی ئه‌مریكی، "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه گۆڕینی لیوا حامید حسێنی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه ناوخۆییهكاندایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی پشتڕاستیانكردوهتهوه كه گۆڕانكارییه‌كه هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌یه".
حكومه‌تی عێراق ئامانجی گۆڕینی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری عێراقی بۆ رێگریكردن له هێزه سنورییه‌كانی توركیا و ئێرانه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "حكومه‌تی عێراق ئامانجی گۆڕینی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری عێراقی بۆ رێگریكردن له هێزه سنورییه‌كان و جموجۆڵه‌كانی تاران و ئه‌نقه‌ره له ناو خاكی عێراق ئه‌نجامداوه، بڕیاره‌كه‌ی عێراق وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ هه‌وڵێكی توركیا و ئێران به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌سنوره‌كانی عێراق".
یه‌كه سه‌ربازیه تایبه‌ته‌كانی ئێران به زرێپۆش و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه، به‌ره‌و سنوری عێراق به‌ڕێوه‌بون
محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسدارانی ئێران، پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه، "یه‌كه سه‌ربازیه تایبه‌ته‌كانی ئێران به زرێپۆش و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه، به‌ره‌و سنوری عێراق به‌ڕێوه‌بون بۆئه‌وه‌ی ڕێگری له دزه‌كردنی هێزه كوردیه‌كان بكه‌ن به‌ره‌و ئێران".
هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسدارانی ئێران، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ڕێوشوێنی خۆپارێزی سه‌ربازی بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌گه‌ری هه‌نگاوێكی سه‌ربازیی تاران به‌ره‌و خاكی عێراق.