خه‌ندان-
ڤۆلۆدیمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "گه‌رمترین و ئازاربه‌خشترین به‌ره‌ی جه‌نگ بۆ هێزه‌كانی كیێڤ له ئێستادا میحوه‌ره‌كانی ئارتمۆڤسك و سۆلیداره له كۆماری دۆنێتسك".
ڤۆلۆدیمیر زلێنسكی له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له "تێلیگرام" بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، "له با‌خموت (ئارتیۆمۆڤسك) و سۆلیدار دۆنێتسك، دۆخی ئێستا گه‌رمترین و ئازاربه‌خشترینه".
ناوچه‌كانی دۆنێتسك، با‌خموت، سۆلێدار، ئێستا وه‌ك جاران گه‌رمترین و به‌ئازارترینن
راشیگه‌یاندوه، "ناوچه‌كانی دۆنێتسك، با‌خموت، سۆلێدار، ئێستا وه‌ك جاران گه‌رمترین و به‌ئازارترینن، ئێمه هه‌مو شتێك ده‌كه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی رۆڵه‌كانمان، هه‌مو كه‌سێك له‌وێ شایه‌نی به‌رزترین سوپاس و پێزانینه".
له ناوچه‌كانی لوهانسك و خاركیڤ، هێزه‌كانمان به‌هێز ده‌كه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ناوچه‌كانی لوهانسك و خاركیڤ، هێزه‌كانمان به‌هێز ده‌كه‌ین، ئێمه به‌رده‌وامین له سڕینه‌وه‌ی تواناكانی داگیركه‌ران، ته‌واوی سنوره‌كانمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڕه‌مزان كادیرۆڤ سه‌رۆكی كۆماری چیچان رایگه‌یاندوه، "به‌هۆی بوێری هێزه‌كانی ڕوسیا، هیچ شكست و دزه‌كردنی به‌رگری له هیچ كه‌رتێكی ناوچه‌ی شه‌ڕدا نه‌بوه كه به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی "ئه‌حمه‌د" سپێردراون.