خه‌ندان-
له ناوچه‌ی داتۆو-ی مالیزیا باوكێك و منداڵه‌كه‌ی بۆ گه‌شتێكی راوه‌ماسی چونەته روبارێكی نزیك له ناوچه‌كه‌یان و له‌ناكاودا له‌لایه‌ن چه‌ند تیمساحێكه‌وه هێرشیانكراوه‌ته سه‌ر، له ئه‌نجامیشدا سه‌ری باوكی منداڵه‌كه‌یان به سه‌ختی برینداركردوه و منداڵه‌كه‌شیان بۆ قوڵایی روباره‌كه راكێشاوه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، پۆلیس و تیمه ده‌ریاوانه‌كانی ناوچه‌كه‌ش له گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی منداڵه‌كه‌دا به‌رده‌وامن.
تۆڕی هه‌واڵی Sky News، بڵاویكرده‌وه له مالیزیا باوكێك و منداڵێك له رێگه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه كه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی ماسی گرتن به‌كاریان ده‌هێنا كه‌وتنه‌به‌ر لێشاوی هێرشی دڕنده‌كانی نێو ڕوباره‌كه و مه‌ترسیه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روبه‌ڕوی هه‌ردوكیان بوه‌وه.
سه‌ری باوكی منداڵه‌كه‌یان به‌سه‌ختی برینداركردوه و منداڵه‌كه‌شیان به‌ره‌و قوڵای روباره‌كه راكێشاوه
باسی له‌وه‌شكردوه، تیمساحه‌كان كه به دڕه‌نده‌ی روباره‌كان ناسراون له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشیان كرده‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه‌ی كه باوك و كوڕه‌كه‌ی تێدابوه و سه‌ری باوكی منداڵه‌كه‌یان به‌سه‌ختی برینداركردوه و منداڵه‌كه‌شیان به‌ره‌و قوڵای روباره‌كه راكێشاوه.
باوكی منداڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ده‌ست هێرشی تیمساحه‌كان هه‌ڵهاتوه
Sky News ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، باوكی منداڵه‌كه كه‌ته‌مه‌نی 40 ساڵ بوه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ده‌ست هێرشی تیمساحه‌كان هه‌ڵهاتوه، به‌ڵام به‌به‌رچاوی خۆیه‌وه منداڵه‌كه‌یان به‌ره‌و ئاواكه راكێشاوه، تیمه‌كانیش كاتێك له ده‌رچونێكیاندا بینیویانن ده‌ستبه‌جێ باوكهكیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه.
تیمه‌كان له گه‌ڕاندان به‌دوای ته‌رمی منداڵه‌كه‌دا
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تیمه‌كانی ده‌ریاوانی ناوچه‌كه و به‌رگری شارستانی و پۆلیسیش له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و مهنداڵهدا به‌رده‌وامن به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه هیچ نه‌بێت ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه، به‌رپرسی ناوچه‌ی داتۆو ئاگاداری هاوڵاتیانی كردوه‌ته‌وه كه له روباره‌كه دوربكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشی تیمساحه‌كان به‌دوربن.