پەرلەمانتارێک: لە قەرەبو کردنەوەی زیانلێکەتوانی تۆپبارانەکان جیاوازی دەکرێت

08:45 - 02/12/2022

4079جار خوێندراوەتەوە

تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخێ لە زاخۆ - کەسوکارەکانیان بە هانای قوربانییەکان دەچن

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق لە قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەتوانی تۆپبارانەکانی ئێران و تورکیا لەنێوان هاوڵاتیانی کورد و عەرەب جیاوازی دەکات، بۆیە بەڵێنی دەدەن کە کار بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ئەم هێرشانە بکەن و "ڕێگەش لەم نادادپەروەرییە دەگرین."

کەس و کاری شەهیدانی هاوڵاتییە بەڕەگەز عەرەبەکان هەمویان قەرەبو کراونەتەوە
د.بڕیار ڕشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، "لە دوای تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر  گوندی پەرەخێ لە زاخۆ  برینداران و کەسوکاری شەهیدانی هاوڵاتییە بەڕەگەز عەرەبەکان هەمویان قەرەبو کراونەتەوە، بەڵام هاوڵاتییە کوردەکان تاکو ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە."
هاوڵاتیانی کورد ماڵ و حاڵیشیان وێرانکراوە بەڵام تاکو ئێستا هیچ جۆرە قەرەبویەک نەکراونەتەوە
ئەوەشی خستەڕو، "بەهەمان شێوە لە تۆپبارانەکەی تورکیا بۆ سەر ناحیەی دەرکار قەزای باتوفە دو گەنجی بەرەگەز عەرەبی پارێزگای موسڵ شەهیدبون دەست بە جێ قەرەبو کرانەوە، بەڵام هاوڵاتیانی کوردستان و نیشتەجێی رەسەنی سنورەکە جگە لە زیانی گیانی و برینداربون و کەمئەندام بون، ماڵ و حاڵیشیان وێرانکراوە بەڵام تاکو ئێستا هیچ جۆرە قەرەبویەک نەکراونەتەوە، بگرە حکومەتی هەرێم ناویان وەک شەهیدی کارەساتی تۆپباران تۆمار ناکات."
ڕێگە لەم نادادپەروەرییە دەگرین
د.بڕیار ڕشید دەڵێت، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ نوێنەرانی بەشێک لە خێزانە زەرەرمەندبوەکانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران کە بە هاوکاری رێکخراوی CPT سەردانی بە‌غدایانکردبو، "بەڵێنمان پێدان لە بەغدادەوە کـاردەکەین بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ئەم هێرشانە و ڕێگە لەم نادادپەروەرییە دەگرین."

نیشانەکردن

عێراق

بەپەلە