سەرۆک بەرهەم و باڵیۆزی ژاپۆن: پەیوەندییەکانی عێراق و ژاپۆن برەوی زیاتریان پێبدرێت

04:56 - 02/12/2022

2697جار خوێندراوەتەوە

وێنەی کۆبونەوەکە

خەندان-

سەرۆک بەرهەم  و ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا کۆبونەوە و باسیان لە دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد، جەختیشیانکردەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات بۆ ئاستێکی بەرزتر بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق
د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی 2-12-2022 پێشوازیکرد لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
دوپاتکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر 
لە راگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، هەر لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ژاپۆن کرا و دوپاتکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی بەرزتر بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو وڵات و گەلی دۆست.