خه‌ندان-
قائیمقامی ماوه‌ت رایگەیاند، به‌پێی دوایین زانیاری كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوه دو هاوڵاتی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا شه‌هیدبون و سێ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، به‌هۆی سه‌ختی شوێنهكهشهوه تا ئێستا تیمه‌كانیان نه‌یانتوانیوه برینداره‌كان بهێننه خواره‌وه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی ماوه‌ت به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "به‌پێی دوایین زانیاری كه پێمان گه‌یشتوه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا له شارباژێر دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش برینداربون، كه سه‌رجه‌میان هاوڵاتین و خه‌ڵكی گوندی قامیشن و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی یه‌كه‌می عه‌زیزه".
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رویان تێكردوه مهترسیداربوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه چاودێری ده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌وترێت هاوڵاتییهكان بۆ گۆیژ و قارچ رویان له شاخه‌كه كردوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رویان تێكردوه مهترسیداربوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه چاودێری ده‌كرێت.
ته‌رمی عەزیز محمەد شههیدبوه و لەلایەن براکەیەوە دۆزرایەوە
لایخۆیه‌وه تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی بڵاویكرده‌وه، "ته‌رمی عەزیز محمەد ڕەسوڵ كه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیادا بۆسەر شاخی کێلەشین لە گوندی زەرونی سەر بە قەزای ماوەت شههیدبوه، لەلایەن براکەیەوە دۆزرایەوە".
چاوەڕێی تیمەکانی فریاکەوتنە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە بریندارەکان
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سەرجەم قوربانیەکان خەڵکی گوندی قامیشن، لە ئێستادا سەعید برای شەهیدەکە کە یەکێکیشە لە ڕزگاربوانی بۆردومانەکە، چاوەڕێی تیمەکانی فریاکەوتنە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە بریندارەکان و تەرمی قوربانیەکە و هەمویان لە شاخی کێلەشین گیریان خواردوە.