خه‌ندان-
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق پاشگه‌زده‌بێته‌وه و پێشبینی گەڕانەوەی گرژییە سیاسییەکانە بۆ عێراق ده‌كرێت، چاودێران پێشبینی دەکەن هەنگاوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی له‌لایه‌ن ڕەوتی سەدرییەوە ره‌تبكرێته‌وه و دواتریش خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له به‌غدا سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
چوارچێوەی هەماهەنگی کە ژمارەیەک هێزی سیاسی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران له خۆده‌گرێت، کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکات بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ئێستای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق پێش دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی نوێ لە عێراقدا.
پێشنیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکات لە 10ی 10ی 2023
ئەحمەد عیساوی، ئەندامی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی كه (یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) پێشنیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکات لە 10ی 10ی 2023 هاوكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش دواتر به‌ڕێوه‌بچێت، دۆسیه‌كه‌ش بە ئامادەبونی لایەنەکان گفتوگۆی لەسەرکراوە و تا ئێستا بە فەرمی یەکلایی نەکراوەتەوە.
دوای کۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشنیار دەکەین دوای کۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت".
پێشنیازی درێژەدان به ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هەستیاری ئەو قۆناغە
لایخۆیەوە، عارف ئەلحەمامی، په‌رله‌مانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی،
رایگەیاند، "پێشنیازی درێژەدان به ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق تاوه‌كو واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هەستیاری ئەو قۆناغەی كه وڵات پێیدا تێدەپەڕێت".
حکومەتی ئێستا كه ساڵێک لە ته‌مه‌نی رۆیشتوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "حکومەتی ئێستا كه ساڵێک لە ته‌مه‌نی رۆیشتوه، ئاماژەیە بۆ ئەو قەیرانە سیاسییەی کە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو به‌رده‌وامبو".
لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جارێکی دیکە تاوتوێی سەرجەم پێشنیارەکان دەکەنەوە
عارف ئەلحەمامی جەختی لەوەشکردەوە، کە "لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جارێکی دیکە تاوتوێی سەرجەم پێشنیارەکان دەکەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک کە لەلای هەمو لایەنەکان قبوڵکراو بێت، پێش ئەوەی رەوانەی پەرلەمانی بکەن".
به‌پێی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی، پێویسته لە ماوەی سێ مانگدا یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەموار بکرێتەوە
به‌پێی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محەمەد شیعاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته لە ماوەی سێ مانگدا یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەموار بکرێتەوە، هەروەها لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات بگەڕێتەوە بۆ یاسای کۆنی هەڵبژاردن
درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوای ئەوەدێت کە هەفتەی رابردو نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات بگەڕێتەوە بۆ یاسای کۆنی هەڵبژاردن کە ناسراوە به "یاسای سانت لیگۆ".
هەمو بلۆکە سیاسییەکان ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بۆ یاسای سانت لیگۆ
مالیکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی ناوخۆیی ڕایگەیاند، "هەمو بلۆکە سیاسییەکان ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بۆ یاسای سانت لیگۆ بۆ یاسای 1.7، واتە پارێزگاکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە یەک قەزا، چونکە من قەناعەتم بەو یاسایەی پێش‌و نییە كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێبه‌ڕێوه‌چو".
"سەنت لێگۆ" شێوازێکی بیرکارییە لە دابەشکردنی دەنگی دەنگدەران بەسەر لیستە بەشداربوەکانی هەڵبژاردندا، بەپێی دەنگەکان بە 1.3 بەرەو سەرەوە دابەش دەکرێن، لەو کاتەدا لیستە بچوکەکان چانسی بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی زیاتریان دەبێت.
دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ساڵی 2019، عێراق یاسایەکی نوێی هەڵبژاردنی دەرکرد
دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ساڵی 2019، عێراق یاسایەکی نوێی هەڵبژاردنی دەرکرد كه لەسەر بنەمای سەرکەوتنی زۆرترین دەنگ بەپێی سیستمی فرە قەزا، ڕێگەی بە هێزە مەدەنییەکان و بزوتنەوە نوێیەکاندا کە ڕکابەری بکەن.
گەڕانەوە بۆ یاسای کۆنی هەڵبژاردن، وادەکات لایەنە سیاسییە تەقلیدییەکان بەبێ بەربەست بگەنە ئەنجومەنی پارێزگاکان
شارەزایان دەڵێن، گەڕانەوە بۆ یاسای کۆنی هەڵبژاردن، وادەکات لایەنە سیاسییە تەقلیدییەکان، کە پۆستیان لە دەوڵەتدا هەیە و خاوەنی سه‌رمایه‌ن، بە ئاسانی و بەبێ بەربەست بگەنە ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەروەها ئەگەری کێبڕکێی هێزە مەدەنی و حزبییە نوێیەکان کەمدەکاتەوە.
پەسەندکردنی ئەم یاسایە جارێکی دیکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی لایەنە تەقلیدییەکان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پەسەندکردنی ئەم یاسایە جارێکی دیکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی لایەنە تەقلیدییەکان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆنتڕۆڵکردنی جارێكی دیكه‌ی ئەنجومەنی پارێزگاکا و بڕیاردان لە شارەکانی عێراق بەپێی دیدگای حزبی، بەهەمان شێوەش دەبێتە هۆی بێدەسەڵاتی حزبە بچوکەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکان.
دوێنێش سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبونه‌وه و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی سوربون لەسەر سازکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی داهاتودا، وەک ئەوەی لە بەرنامەی کاری حکومەتدا جەختی لەسەر کراوەتەوە، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كراوه.