لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی 260 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی دابەشدەکرێت

09:48 - 01/12/2022

2147جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ 260 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی دابەشکرا، کە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا مامەڵەكانیان تەواوكرابو.

زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەشكرا
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتیی ڕەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بەئامادەبونی ئارام نەجات سەرۆكی شارەوانی و كۆمكاری زیندانییانی سیاسیی چەمچەماڵ، كەركوك و سلێمانی، زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەشكرا.
 پێشتر مامەڵەكانیان تەواوكرابو
ئەوەش هاتوە، لە قەزای چەمچەماڵ 150 زەوی بەسەر زیندانیيانی سیاسیی چەمچەماڵ و 68 زەوی لە ناحیەی شۆڕش و 30 زەوی لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەند و 12 زەوی لە ناحیەی سەنگاو دابەشكرا كە پێشتر مامەڵەكانیان تەواوكرابو.
سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران دەکەین 
ڕەمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كرد كە فەرمانی دابەشكردنی ئەو زەوییانەی دابو هاوكات پیرۆزبایی لە سودمەندبوان كرد و رایگەیاند، "زیندانییانی سیاسیی شایستەی هەمو خزمەتێكن هیوای خواست ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ بتوانن لە داهاتودا زەوی بەسەر هەمو ئەو كەسانە دابەشبكەن كە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە".

نیشانەکردن

حکومەتی هەرێم