خەندان-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ساڵی خۆی تەواوکردوە و ئەوەی هەیە ئێستا "حكومەتی كار بەڕێكەرە"، بۆیە باوەڕی وایە لەم کاتەدا كات بۆ ڕیفۆرم و چاكسازی نەماوە بەتایبەتیش کە "جیاوازییەكی زۆر دەكرێت لەنێوان هەولێر و سلێمانی و ئەوەی ئێمە تێیداین لە راستیدا دو ئیدارەییە".
حكومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی هەیە ئێستا حكومەتی كار بەڕێكەرە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پێگەی راپۆرتی نەوتی عێراقی (Iraq oil export) ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بە سیاسی كراوە، پێموایە ئیتر كات نەماوە بۆ ڕیفۆرم، پرۆژە، چاكسازی، چونکە حكومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی هەیە ئێستا حكومەتی كار بەڕێكەرە".
ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دو ئیدارەییە
ئەوەشی خستوەتەڕو، "وا دەردەكەوێت كە دیوارێك لەنێوان ئێمە و سەرۆك وەزیران هەبێت، دەمانەوێت وەزیرێك بگۆڕین نایكەن، بەڕێوەبەرێك بگۆڕین نایكەن، وەزیرێك دەستلەكاردەكێشێتەوە نایكەن، زۆر قورس بوە.. جیاوازییەكی زۆریش دەكرێت لەنێوان هەولێر و سلێمانی، لە پرۆژە و خزمەتگوزاری و موچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و كۆمپانیاكان، ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دو ئیدارەییە".
ناتوانین دورلە بەغدا و بەم حاڵە بەردەوام بین، بەغدا یەكێكە لەهەڵبژاردەكان
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، "ناتوانین دورلە بەغدا و بەم حاڵە بەردەوام بین، بەغدا یەكێكە لەهەڵبژاردەكان.. یەكێك لە زیانەكانی ئەم كەشوهەوای دژایەتییەش پلانەكانی حكومەتی هەرێم بوە بۆ دروستكردنی بۆری غازی نوێ بۆ هێنانی سەرچاوەی زیادە بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەردو خاكی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەكێتیدا تۆڕێك كە دەتوانرێت بۆ ئاسانكاریی هەناردەكردنی داهاتو بۆ توركیاش بەكاربهێنرێت".
یەكێتیی ڕێگری کرد لە دەستگەیشتنی كۆمپانیاكە بۆ خاكی غاز
لە راپۆرتەکەدا هاتوە، هاوكات دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستەكەی بە كۆمپانیای (KAR Group)ی عێراقی- كوردی كە نزیكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەخشی، "هێزە ئەمنییەكای ژێر كۆنتڕۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ڕێگریان لە دەستگەیشتنی كۆمپانیاكە كرد بۆ خاكی غازی سەرەكی بەشێوەیەكی كاریگەر پڕۆژەكەیان خستە سەر سەهۆڵێكی تواوە".
ده‌مانه‌وێت له بڕیاردانی ستراتیژی سه‌باره‌ت به كه‌رتی وزه به‌شدار بین
بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، "بەشێوەیەكی شەخسی دژایەتی ئەو پڕۆژەیە دەكات، بەو پێیەی گرێبەستەكە بە هیچ پرۆسەیەك و بێ تەندەر دراوە بە گروپی كار گروپ و سوكایەتییە بە خەڵكی كوردستان و عێراق كە ئەم شتانە ڕو بدەن.. ئێمە ده‌مانه‌وێت له بڕیاردانی ستراتیژی سه‌باره‌ت به كه‌رتی وزه به‌شدار بین، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه به‌بێ لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی خۆی له‌پرۆسه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا كاربكات ".
لەناو حكومەتیشدا كەسانێك هەن ڕێگری لە بازرگانان دەكەن تا لە باشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بكەن
پەیوەست بە دەروازە سنورییەکانیش، سەرۆکی یەکێتی نیگەرانی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەکردوە، "بەهۆی دەروازەی مونزرییەوە، باشماخ و پەروێزخان زیانی گەورەیان بەركەوتوە، هەمو بازرگانییە گەورەكان لەوێوە دەڕوات، لە حاجی ئۆمەرانیش بە ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، كراوە بە دەروازەی سەرەكیی ئێران بۆ هەرێم، لەناو حكومەتیشدا كەسانێك هەن ڕێگری لە بازرگانان دەكەن تا لە باشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بكەن، بەڵام پارتی حاجی ئۆمەرانی هەیە، ئیبراهیم خەلیلی هەیە كە گەورەترین دەروازەی توركیایە بۆ عێراق نەك تەنها هەرێم، هەروەها چەند مەرزێكی تریشی هەیە كەس هیچیان لەبارەوە نازانێت".
حكومه‌ت به ئه‌نقه‌ست پاره‌ی خوێندكاران خه‌رج ناكات ئه‌مه له‌به‌ر بێ داهاتی نییه
ئەوەشی خستەڕو، "له‌دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه، له‌لای پارتی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی كۆتایی پێهاتوه و له‌دژی كار ده‌كات بۆنمونه، حكومه‌ت به ئه‌نقه‌ست پاره‌ی خوێندكاران خه‌رج ناكات ئه‌مه له‌به‌ر بێ داهاتی نییه، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌یه له سلێمانی خۆپیشاندان روبدات".
به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستین ده‌بینین به بڕیارێكی نایاسایی بودجه‌ی دژه تیرۆر بڕاوه
لەبارەی هێزەکانی دژەتیرۆریش، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردوە، "دژه تیرۆر كه باشترین و پرۆفێشناڵترین هێزی تایبه‌ته، به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستین ده‌بینین به بڕیارێكی نایاسایی بودجه‌كه‌یان بڕاوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان هێشتا به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان و هه‌فتانه گورز له داعش ده‌وه‌شێنن، به‌وشێوه‌یه فشار له یه‌كێتی ده‌كه‌ن".
دۆسیه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین پیشانی دا كه یه‌كێتی چه‌ند دان به‌خۆیدا ده‌گرێت
باسی لەوەشکردوە، "دۆسیه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین پیشانی دا كه یه‌كێتی چه‌ند دان به‌خۆیدا ده‌گرێت و راناكێشرێته ناو ئه‌م كاره گه‌مژانه‌یه‌وه".