خه‌ندان-
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران به گه‌شتێكی یه‌ك رۆژه گه‌یشته فڕۆکەخانەی سنە بۆ کردنەوەی پڕۆژەی دابینکردنی ئاو بۆ شاری سنە، هاوكات بڕیاره لەگەڵ بەشێك لە زانایانی ئایینی و رۆشنبیرانی ئەو پارێزگایەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کۆببێتەوە.
به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئیبراهیم ره‌ئیسی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ت به سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی سنه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌وه گه‌یشته سنه (پارێزگای کوردستان).
لەلایەن نوێنەری ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنه و نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كه پێشوازی لێكرا
دوای گەیشتنی لەلایەن نوێنەری ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنه و نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كه و ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی ئایینییه‌وه پێشوازی لێكرا، بڕیاریشه لەگەڵ بەشێك لە زانایانی ئایینی و رۆشنبیرانی ئەو پارێزگایەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کۆببێتەوە.
بڕیاره ئیبراهیم ره‌ئیسی دیداری ڕوبەڕو لەگەڵ خەڵک لە تەلاری ئازادیی سنە ئه‌نجامبدات
هاوكات بڕیاره ئیبراهیم ره‌ئیسی دیداری ڕوبەڕو لەگەڵ خەڵک لە تەلاری ئازادیی سنە ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له پارێزگاکانی زەنجان و هورمزگانی کردبو.