خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به رێكاره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێك لهبڕیارهكانیش، له‌مه‌ودوا به‌كارهێنانی ماسك جگه له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه تێیدا هاتوه، به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بڕیاردراوه به‌وه‌ی، له گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانی هاتو یان ده‌رچو له هه‌رێمی كوردستان داوای بڕوانامه (كارتی ڤاكسین) نه‌كرێت له رۆژی 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022ه‌وه.
یاردراوه به‌كارهێنانی ماسك له گشت شوێنه گشتیه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه بێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بڕیاردراوه به‌كارهێنانی ماسك له گشت شوێنه گشتیه‌كان (داخراو و كراوه) وه‌ك شوێنه‌كانی ئاینی، چێشتخانه‌كان و هۆڵی بۆنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه بێت جگه له‌دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان.
جهختدهكهنهوه گرنگی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی هانی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردوه، جهختدهكهنهوه له‌گشت وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه و فه‌رمانگه ناحكومیه‌كان ده‌رباره‌ی گرنگی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی هانی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا.