خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆچونی وایه كه ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كیێڤ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارناهێنێت، به‌ڵام "ده‌بێت ناتۆ هێرشی پێشوەخت بكاته سه‌ر روسیا پێش ئه‌وه‌ی روسیا هۆشدارییه‌كانی بكاته كردار".
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له میانه‌ی لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی New York Times رایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینیه‌كانی ڤلادیمیر پوتن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی ئه‌تۆمی له ئۆكرانیا به‌كارناهێنێت.
ده‌بێت ناتۆ گومانه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئۆكرانیا بڕه‌وێنێته‌وه
وتیشی، "پێویسته ناتۆ چی بكات؟ پێویسته گشت ئه‌و گومان و ئه‌گه‌رانه بڕه‌وێنێته‌وه كه باس له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن روسیاوه".
ده‌بێت ناتۆ هێرشی پێشوەخت بكاته سه‌ر روسیا
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "پێویسته به‌رپرسانی ناتۆ و وڵاتانی رۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشی پێشوەخت ئه‌نجامبده‌ن و ئاگارداركردنه‌وه‌ی توند بده‌نه روسیا بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی هۆشدارییه‌كانی ئەو وڵاتە بن".
پوتن فه‌رمان به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ناكات
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی ده‌شڵێت، "پێموایه سه‌رۆكی روسیا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه و شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كان له ئۆكرانیا، فه‌رمان به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ناكات".