خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌ندێكجاریش ده‌گۆڕێت بۆ تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له‌كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانیش كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله دابارینه‌ی دوایی كه ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، بۆ ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌شێوه‌ی نمه باران له‌ناوچه جیاجیاكاندا هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ری گۆڕانی بۆ تاوه باران هه‌یه، له‌ناوچه‌كانی باشور و رۆژئاوای شاری هه‌ولێر پێشبینی لێزمه باران و بروسكه ده‌كرێت، له‌كاته‌كانی به‌ره‌به‌یاندا كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه".
رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردو:
ئاكری 15 ملیم
بامه‌رنی 32.4 ملیم
بازیان 8.8 ملیم
ده‌ربه‌ندیخان 13.8 ملیم
دوكان 2.6 ملیم
حاج ئۆمه‌ران 9.6 ملیم
هه‌ڵه‌بجه 8 ملیم
هه‌ڵشۆ 13.4 ملیم
كه‌لار 4 ملیم
كانی ماسی 24.2 ملیم
مانگیش 28.8 ملیم
مه‌یدان 10.8 ملیم
سۆران 5.2 ملیم
هه‌ولێر : دڵۆپ
سلێمانی 22 ملیم
دهۆك 9.3 ملیم
كه‌ركوك : دڵۆپ
زاخۆ 11 ملیم
چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملیم
شه‌مامك 0.4 ملیم
دوز : دڵۆپ
خانه‌قین: دڵۆپ