خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ژنێك له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستگیركراوه كه ویستویه‌تی به پاسپۆرتی كه‌سێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی به‌ره‌و دانیمارك گه‌شت بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه و پاسپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانیان به‌شی مۆڵه‌ت و پاسپۆرت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا توانیان ژنێكی عێراقی ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌نیازی گه‌شتكردن بو به هێڵی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراقی به‌ره‌و وڵاتی دانیمارك، به‌ڵام پاسپۆرتێكی هۆڵندای پێبو كه وێنه‌ی سهرپاسپۆرتهكه هاوشێوه‌ی خۆی بو، دوای پێشكه‌شكردنیش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه ئاشكراكرا.
دوای گومان و لێكۆڵینه‌وه، پاسپۆرته‌كه ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌ی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌كان و شیكاری داتاكان كرا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای گومان و لێكۆڵینه‌وه، پاسپۆرته‌كه ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌ی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌كان و شیكاری داتاكان كرا، له به‌رامبه‌ردا پشتڕاستكرایه‌وه كه پاسپۆرته‌كه هی ئه‌و گه‌شتیاره نییه، بۆیه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای دادوه‌ری كراوه.