خه‌ندان-
سه‌ندیكای گشتی كرێكارانی بریتانیا (GMB) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی زیادكردنی رێژه‌ی باج له‌سه‌ر كارمه‌ندانی سێكته‌ری ته‌ندروستی، زیاتر له 10 هه‌زار شۆفێری ئه‌مبوڵانسی سه‌ر به ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا (NHS) مانگرتنیان راگه‌یاندوه و پێش كریسمسیش ده‌ست له‌كاره‌كانیان هه‌ڵده‌گرن.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، سه‌ندیكای گشتی كرێكارانی بریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 10 هه‌زار شۆفێری ئه‌مبوڵانس كه له سێكته‌ری ته‌ندروستی و سه‌ر به ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا مانگرتنیان له ئینگلاند و وه‌یڵز راگه‌یاند.
ئه‌م مانگرتنه‌یان بێهیوابونیانه له دۆخه‌كه
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، هیچ كارمه‌ندێكیان تا ئێستا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا كارده‌كه‌ن له‌هیچكات و بارودۆخێكی نه‌خوازراودا ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان هه‌ڵنگرتوه، به‌ڵام ئێستا به‌م مانگرتنه‌یان بێهیوابونیان له دۆخه‌كه ده‌رده‌بڕن.
پێش كریسمس مانگرتن ده‌ستپێده‌كات
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتوه، تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری ئه‌مبوڵانس له نۆ ناوچه‌ی سه‌ر به ئینگلاند و وه‌یڵز مانگرتنیان راگه‌یاندوه و ته‌واوی تیمه‌كانیش كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی بەفەرمی و بەشێوەیەكی ئاشكرا كاتی ده‌ستپێكردنی سەرتاسەری مانگرتنەكە رابگه‌یه‌نن و ئه‌وكاته‌ش به دڵنیاییه‌وه له پێش كریسمس (سه‌ری ساڵ)ه‌وه ده‌بێت.
ته‌واوی كارمه‌ندانمان ماوه‌ی 12 ساڵه به‌ده‌ست كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و زیادكردنی باجه‌وه ده‌ناڵێن
ره‌یچڵ هارسن به‌رپرسی سه‌ندیكاكه ده‌ڵێت، "ته‌واوی كارمه‌ندانمان ماوه‌ی 12 ساڵه به‌ده‌ست كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و زیادكردنی باجه‌وه ده‌ناڵێن و ده‌بێت پارتی پارێزگاران (Conservative) ئه‌م نادادییه‌ی رابگرێت و كۆتایی به‌م باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه بنه‌ڕه‌تییه بهێنێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تی بریتانیا بڕیاریدا باج به رێژه‌ی 4% بۆ ته‌واوی كارمه‌ندانی سه‌ر به سێكته‌ری ته‌ندروستی و ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا (NHS) به‌رزبكاته‌وه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ته‌واوی كارمه‌ندانی به‌دوای خۆیدا هێنا.