خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاردان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارانی كوشتنی هیشام هاشمی چاودێری بواری ئه‌منی و سیاسی بۆ جاری حه‌وته‌م دواخرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیارێكی ده‌ركردوه به‌مه‌به‌ستی دواخستنی دادگاییكردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی هیشام عاشمی چاودێری سیاسی بۆ رۆژی 29ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه".
پێشتریش بڕیاردان له‌دژی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی هیشام هاشمی به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی بو بۆ دادگای ته‌میز
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندوه، پێشتریش بڕیاردان له‌دژی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی هیشام هاشمی به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی بو بۆ دادگای ته‌میز، ئه‌م دواخستنه‌ی ئه‌مڕۆش ده‌بێته حهوتهمین جار كه دوابخرێت، "ته‌نها هۆكاریش بۆ دواخستنه‌كه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاماده‌بونی تۆمه‌تبار له دانیشتنه‌كه‌دا".
شه‌وی 6ی (ته‌موز/7)ی 2020 هیشام هاشمی، شاره‌زا و چاودێری بواری ئه‌منی و سیاسی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ناوچه‌ی زیونه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستدڕێژی گوللـه‌ی لێكرا و كرا و كوژرا.
هه‌ر دوای ئه‌و روداوه، مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی پێشوی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاریدا به‌دورخستنه‌وه‌ی عه‌مید روكن محه‌مه‌د قاسم فه‌هد له پۆستی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتحادی، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشێلكاری ئه‌منی رویداوه و هیشام هاشمی له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا تیرۆركراوه.
تۆمه‌تباری تیرۆركردنی هیشام هاشمی له‌مانگی "تهمموز/7)ی ئه‌مساڵدا ده‌ستگیركرا و دواتر دانپێدانهكهی له رێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكرایه‌وه.