خه‌ندان-
پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری گوانگژۆو-ی چین رایگه‌یاند، به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان تیمه‌كانیان و خۆپیشانده‌ران چه‌نك خۆپیشانده‌رێك برینداربوه و چه‌نك كارمهندێكیشیان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه برینداركراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا خۆپیشانده‌ران سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شاره‌كه‌یان هه‌ڵبگیرێت.
به‌پێی ئاژانسی Reuters، پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری گوانگژۆو له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردو روبهڕوبهڕوبونهوهیهكی توند له نێوان كارمه‌ندانیان و خۆپیشانده‌رانیان رویداوه و له ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربون.
خۆپیشانده‌ران سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شاره‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه، خۆپیشانده‌ران سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شاره‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو 10 كه‌س له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبون به‌هۆی پابه‌ندبون به رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
خۆپیشانده‌ران به‌بێ پاساو روبه‌ڕوی تیمه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان بونه‌ته‌وه
پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌وڵیانداوه ئارامی و ئاسایشی خۆپیشاندران بپارێزن، به‌ڵام به‌بێ هیچ هۆكارێك روبه‌ڕوی تیمه‌كانیان بونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌شه‌وه چه‌ند خۆپیشاندهرێكیان ده‌ستگیركردوه.
پۆلیس به فشار ڤیدیۆ و وێنه‌كانمان پێدهسڕنهوه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا تۆمارمانكردون
له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به ئاژانسی Reutersی راگه‌یاند، "پۆلیسی تا به‌رده‌رگای ماڵه‌كانمان دێن به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌سێك وێنه، ڤیدیۆ، بڵاوكراوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌نێو مۆبایل و ئامێره زیرهكانیاندا هه‌بێت پێی ده‌سڕنه‌وه، ئێمه‌ش ئه‌م ده‌مانه‌وێت ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه له شاره‌كه‌مان".