خه‌ندان-
ڤلاديمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێژه‌یه‌ك دیاری بكات، بڕیاریدا موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2023ه‌وه وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك بۆ هه‌ڵاوسانی نرخ زیاد بكات.
سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا له كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "بێگومان مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023ه‌وه پێویسته جیاوازی هه‌ڵاوسان موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت زیاد بكرێت".
ته‌نها 10 هه‌رێم گه‌یشتونه‌ته پێوه‌ره‌كانی ئامانج بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت
وتیشی، "به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ته‌نها 10 هه‌رێم گه‌یشتونه‌ته پێوه‌ره‌كانی ئامانج بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، پێویسته، موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه زیاد بكرێت كه ئاستی موچه‌یان له خوار ئامانجهكانهوهیه و هاوسه‌نگ نیه له‌گه‌ڵ زیادبونی نرخ".
نرخی پێداویستیه‌كانی به‌كاربه‌ران به‌ڕێژه‌ی 10.86% به‌رزبۆته‌وه
به‌پێی داتاكانی ده‌سته‌ی ئاماری ڕوسیا، نرخی پێداویستیه‌كانی به‌كاربه‌ران له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا رۆژی 21ی ئه‌م مانگه به‌ڕێژه‌ی 10.86% به‌رزبۆته‌وه، لای خۆشیه‌وه بانكی ناوه‌ندی ڕوسیا پێشبینیده‌كات ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئه‌مساڵ له نێوان 12%-13% بێت.