خه‌ندان-
پۆلیسی مه‌درید-ی پایته‌ختی ئیسپانیا كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا رویداوه و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه به‌سه‌ختی برینداره، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستیانپێكردوه.
به‌پێی ئاژانسی Reuters، پۆلیسی پایته‌ختی ئیسپانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا رویداوه و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند برینداربون.
پاش ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك دراوه‌ته باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا
باسی له‌وه‌شكردوه، پاش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانیان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و داتا و گرته ڤیدیۆییه‌كانیان تهماشاكردوهتهوه، دركیان به‌وه كردوه كه‌سێك له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتوه و نامه‌یه‌كی داوه‌ته به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌كه، پاش ئه‌وه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه.
یه‌كێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه به‌سه‌ختی بینداربوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه یه‌كێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه به‌سه‌ختی بینداربوه و ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه و له ئێستاشدا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له هۆكاری رودانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستیانپێكردوه
پۆلیسی شاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، پاشماوه‌ی تهقنهوهكه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستگه‌یشتن به باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا قورسبوه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له هۆكاری رودانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستیانپێكردوه.