خه‌ندان-
میدیاكانی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له باكوری ئه‌فغانستان ڕویداوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون و برینداربون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، "ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له هه‌رێمی سامانجان له باكوری ئه‌فغانستان ڕویدا و به‌هۆیه‌وه نزیگكهی 23 كه‌س كوژران و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی نوێژكردن له خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له شاری ئایباك ڕویداوه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی نوێژكردن له خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له شاری ئایباك ڕویداوه، "تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ".
سه‌رجه‌م قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه
باس لهوهشكراوه، سه‌رجه‌م قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كردوه، تا ئێستاش زانیاریه‌كان بۆ رایگشتی له‌باره‌ی روداوه‌كه ئاشكرانه‌كراون.