خهندان-
ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا داوای لە ئیدارەی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئەمریکا کرد کۆتایی بە دادگاییکردنی جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکلیکس و هاوڵاتی ئوسترالیا بهێنێت.
لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئهمڕۆ چوارشەممە له پەرلەمانی وڵاتهكهی سەبارەت بە ئاسانج، پێدەچێت پەرەسەندنی فشارە دیپلۆماسییەکانی ئوسترالیا بێت بۆ سەر ویلایهته یهكگرتوهكانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆمەتی سیخوڕی لە دژی دامەزرێنەری ویکیلیکس كه ئێستا تەمەنی 51 ساڵه.
بۆ ئیدارەی ئەمریکاش ڕون بوەتەوە کە کاتی ئەوە هاتوە کۆتایی بەم بابەتە بهێنرێت
ئەنتۆنی ئەلبانیز لە پەرلەمان رایگهیاند، "من بە شێوەیەکی شەخسی ئەم بابەتەم لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی ئەمریکا وروژاند، هەڵوێستی من ڕونە و بۆ ئیدارەی ئەمریکاش ڕون بوەتەوە کە کاتی ئەوە هاتوە کۆتایی بەم بابەتە بهێنرێت".
هاوسۆزی کارەکانی بەڕێز ئاسانج نیم لەسەر کۆمەڵێک بابەت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئهو هاوڵاتییەکی ئوسترالییە، من هاوسۆزی کارەکانی بەڕێز ئاسانج نیم لەسەر کۆمەڵێک بابەت، بەڵام دەبێت بگەیتە خاڵێک کە پرسیارەکە ئەوەیە کە بەردەوامبونی ئەم پرۆسەی یاساییە کە سودی چییە؟".
بەرگری لە ئاسانج کردوە "لە کۆبونەوەکانی ئەم دواییەدا" لەگەڵ بایدن
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەنەکردوە کە ئایا ئەو کاتەی دو هەفتە لەمەوبەر لە پەراوێزی لوتکەی ئاسیان لە کەمبۆدیا کۆبونەوەی دو قۆڵییان ئەنجامدا، راستەوخۆ لەگەڵ بایدن باسیان لە ئاسانج کردوە یان نا، بەڵام ناوبراو وتی، بەرگری لە ئاسانج کردوە "لە کۆبونەوەکانی ئەم دواییەدا"، ئهوهش بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیهیتد پرێس.
داواکارانی ئەمەریکا دهڵێن، كه جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکلیکس ئاڵوگۆڕی زانیاری كردوه لهگهڵ چێڵسی مانینگ، شرۆڤەکاری پێشوی هەواڵگری سوپای ئەمریکا كه ئهوهی دوهمیان دوای چهند ساڵێك له زیندانیكردن ئێستا ئازادكراوه.
ئاسانج یارمەتی مانینگی داوە بۆ دزینی زانیاری دیپلۆماسی و فایلە سەربازییە نهێنییەکان
داواکارانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن، کە ئاسانج یارمەتی مانینگی داوە بۆ دزینی زانیاری دیپلۆماسی و فایلە سەربازییە نهێنییەکان کە دواتر ویکیلیکس بڵاویکردەوە و ژیانی خەڵکی خستوەتە مەترسییەوە.
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا سزای 35 ساڵ زیندانیکردنی مانینگی بۆ حەوت ساڵ کەمکردەوە و لە ساڵی 2017دا ڕێگەی بە ئازادکردنی مانینگدا.