خهندان-
سهرۆك وهزیرانی فینلاند داوای رهوانهكردنی چهك و پاڵپشتی زیاتری بۆ ئۆکرانیا كرد بۆ دڵنیابون لهسهركهوتنی سوپای ئهو وڵاته له شهڕی دژی روسیادا.
سانا مارین، سهرۆك وهزیرانی فینلاند لەکاتی سهردانهكهیدا بۆ نیوزلاندا و ئوسترالیا، رایگهیاند، ئامانجی سەردانەکەی پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی نێوان هەر سێ وڵاتەکەیە.
پێویستمان بە هێزی ڕەق هەیە کاتێک باس لە ئۆکرانیا دەکرێت
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو کاریگەرییەی هێزی نەرم کە وڵاتانی بچوکی وەک فینلاند و نیوزلاندا دەتوانن بیکەن، سانا مارین وتی، "ئێمە پێویستمان بە هێزی ڕەق هەیە کاتێک باس لە ئۆکرانیا دەکرێت".
پێویستە دڵنیابین لەوەی هەمو ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرانیا هەڵدێن لە ئەوروپا پێشوازییان لێدەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان پێویستیان بە چەک و پاڵپشتی دارایی و مرۆیی هەیە، هەروەها "پێویستە دڵنیابین لەوەی هەمو ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرانیا هەڵدێن لە ئەوروپا پێشوازییان لێدەکرێت".
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لە ئۆکرانیا، فینلاند و سوید وازیان لە سیاسەتی درێژخایەنی خۆیان هێنا کە بریتیبون لە ناتەبایی سەربازی و داوای پەیوەندیکردنیان بە ناتۆوە کرد، بهڵام هێشتا هەردو وڵات داوای رەزامەندی تورکیا دەکەن.
جەنگەکە لە فینلاند نزیکبوەتەوە بەهۆی سنورە هاوبەشەکەی لەگەڵ روسیا کە درێژیەکەی 1300 کیلۆمەترە
سهرۆك وهزیرانی فینلاند رونیشیکردەوە، "جەنگەکە لە فینلاند نزیکبوەتەوە بەهۆی سنورە هاوبەشەکەی لەگەڵ روسیا کە درێژیەکەی 1300 کیلۆمەترە"، ئاماژەی بەوەشدا کە فینلاند "پێشتر 10 باری چەکی گەیاندوەتە ئۆکرانیا و دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەوان دهیبهنهوه".