هەواڵی ئەمڕۆ

ئێران داوا له‌ توركیا ده‌كات هێرشنه‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان

11:36 - 30/11/2022

7320جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و داوای لێكرد وڵاته‌كه‌ هێرشنه‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان.

به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی، شەوی ڕابردو حسێن ئەمیر عەبدولله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامداو  دوایین دۆخی پێشهاتە سنورییەکان و ململانێ سەربازییەکانی نێوان هەردو وڵاتی تورکیا و سوریا گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکران.

پەنابردن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە تێگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و پێویستی چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانیانە، جەختی لەوە کردەوە، "بەدیهێنانی ئەمە پێویستی بە بەردەوامیی دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان دو وڵات هەیە، پەنابردن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی نەک هەر یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو زیانی لێدەکەوێتەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".
عەبدولله‌هیان  ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک ڕاگەیاند
عەبدولله‌هیان هەروەها ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان دو وڵات ڕاگەیاند.

لەم وتوێژەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ڕونکردنەوەی بارودۆخی ئێستا و هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی، "ڕۆڵی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرز نرخاند و بڕیاریدا درێژە بەو پەیوەندییانە بدات".

بەپەلە