خهندان-
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا ئێوارەی سێشەممە بە سەردانێکی سێ رۆژەی فهرمی گەیشتە ویلایهته یهكگرتوهكانی ئەمریکا، لەوماوەیەدا چاوی بە هاوتا ئەمریکییەکەی جۆو بایدن دەکەوێت.
فڕۆکەکەی سەرۆکی فڕەنسا لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆس لە ویلایهتی واشنتن نیشتەوە و لە فڕۆکەخانە لەلایەن وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی فڕەنسا دو ڕۆژ لە واشنتن دەمێنێتەوە
سەرۆکی فڕەنسا دو ڕۆژ لە واشنتن دەمێنێتەوە پێش ئەوەی بەرەو سێیەم و کۆتا ڕۆژی سەردانەکەی بۆ نیو ئۆرلینز بڕوات، کە سەردەمانێک شارێکی فڕەنسا بوە.
ئەوە دوەمین سەردانی فهرمی سهرۆك ماکرۆنە بۆ ئەمریکا
ئەوە دوەمین سەردانی فهرمی سهرۆك ماکرۆنە بۆ ویلایهته یهكگرتوهكانی ئەمریکا و یەکەمین سەردانیشە لە سەردەمی جۆو بایدن.
سەرۆکی فڕەنسا هیوادارە ئەم سەردانە یارمەتیدەر بێت لە پێدانی پاڵنەر بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا و بەرگریکردن لەو دیدگایەی فڕەنسا کە پارێزگاریخوازی ئەمریکی ڕەتدەکاتەوە.