تەقینەوەیەک لە پاکستان سێ کوژراو و دەیان برینداری لێدەکەوێتەوە

08:48 - 30/11/2022

2300جار خوێندراوەتەوە

وێنە: ئەرشیف

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەک لە شاری کویتای باشوری رۆژئاوای پاکستان رویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و 28 کەسی دیکەش برینداربون، بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستانیش بەرپرسیاریەتی خۆی بەرامبەر هێرشەکە راگەیاند.

سێ کەس کوژراون و 28 کەسی دیکەش برینداربون
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە پۆلیسی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لەرێگەی بۆمبێکی دەستییەوە بوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و 28 کەسی دیکەش برینداربون، زۆرینەی قوربانییەکانیش هێزەکانی پۆلیسی پاکستانن.
سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە هۆکاری روداوەکە
ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری روداوەکە.
بزوتنەوەی تاڵبیانی پاکستان تەقینەوەکەی ئەنجامداوە 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە، بزوتنەوەی تاڵبیانی پاکستان، بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکەی باشوری رۆژئاوای پاکستان راگەیاندوە.

نیشانەکردن

پاکستان

بەپەلە