فەرماندەیی پاسەوانی سنور لەبارەی دامەزراندن رونکردنەوە دەدات

08:18 - 30/11/2022

5060جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەیی پاسەوانی سنوری سەر بە حکومەتی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی پێکهێنانی لیوایەک و دامەزراندن لە ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور هیچ بنەمایەکی نییە و ئەگەر دامەزراندن بکرێتەوە، خۆیان بە فەرمی بڵاویدەکەنەوە.

ئەو دەنگۆیەی رەتدەکەینەوە
فەرماندەیی پاسەوانی سنوری سەر بە حکومەتی عێراق ئەمڕۆ لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، "سەبارەت بە دەنگۆی پێکهێنانی لیوایەک و دامەزراندن، ئەو دەنگۆیەی رەتدەکەینەوە و لە ئێستادا بە فەرمی هیچ بابەتێکی دامەزراندن لە فەرماندەییەکەمان نییە".
دامەزراندن هەبێت، بە فەرمی  رایدەگەیەنین
ئەوەش هاتوە، کاتێک بە فەرمی دامەزراندن هەبێت لە پەیجی فەرمی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور رایدەگەیەنن.
هێزەکانی پاسەوانی سنور زیاد دەکرێن
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردو بەشێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بەوەکردبو، هێزەکانی پاسەوانی سنور زیاد دەکرێن و بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک هەلی دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنرێت.