خه‌ندان-
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەگەری ئەنجامدانی کۆبونەوەی لوتکەی تورکیا و میسری لە ماوەی داهاتودا لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر پشتڕاستکردەوە.
ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە لە ماوەی داهاتودا کۆبونەوەکانی تورکیا و میسر نوێ بکرێنەوە، ڕەنگە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و میسر کۆببنەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێشتا زوە باس لەوە بکرێت کە کام سەردان یەکەم دەبێت، سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ میسر یان سیسی بۆ تورکیا.
دەکرێت ئێمە هەنگاوی تایبەت و کردەیی و گرنگ لە پەیوەندی لەگەڵ میسردا بنێین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێش ئەم بابەتە، دەبێت ئامادەکارییەکی زۆر بکرێت و بناغەکانی دابنرێت و لە ماوەی سێ یان چوار مانگدا، دەکرێت ئێمە هەنگاوی تایبەت و کردەیی و گرنگ لە پەیوەندی لەگەڵ میسردا بنێین، ئەگەر نزیکبونەوە لەگەڵ میسر ڕویدا، ئەمە بەو مانایە نییە کە نزیکبونەوە لەگەڵ سوریا سبەی ڕوبدات".
ئەردۆگان دوای کۆبونەوەکەی له‌گه‌ڵ عەبدولفەتاح سیسی "زۆر دڵخۆشە"
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دوای کۆبونەوەکەیان لە قەتەر، له‌گه‌ڵ عەبدولفەتاح سیسی، هاوتا میسرییەکەی "زۆر دڵخۆشە".
23ی ئه‌م مانگه، رۆژنامەى حوریەتی توركی بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا كۆببێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر دوای ساڵانێك دابڕان یەکیان بینی و ته‌وقه‌یان كرد، چاوه‌ڕوانیش پرسی کورد لە سوریا و ئاواره‌كانی سوریا دو پرسی سەرەکی گفتوگۆکان بن.