خەندان-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ لێخۆشبون لە 1659 کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەرکرد کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە، لێخۆشبونەکەش تەنها حکومی تاوانی هەڵاتنیان دەگرێتەوە و هیچ سزایەکی دیکە ناگرێتەوە کە لەسەریان تۆمارکراوە.
لێخۆشبون بۆ 1659 کارمەندی حوکمدراو دەردەکات
بەگوێرەی بڕیارێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە رۆژی 26ی ئەم مانگە دەرچوە و واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە، فەرمانی لێخۆشبون بۆ 1659 کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و ئەرکەکانیان جێهێشتوە، دەردەکات.
هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی دیکە ناگرێتەوە
ئەوەش خراوەتەڕو، ئەم لێبوردنە تایبەتە و ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و "هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی دیکە ناگرێتەوە ."

