وه‌ستا ره‌سوڵ: ناكرێت رێگه‌ بده‌ین ئه‌م وڵاته‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌بچێت

03:54 - 29/11/2022

4957جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌ستا ره‌سوڵ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، یه‌كێتی كه‌ خاوه‌نی 20 هه‌زار شه‌هیدو دایكێكی وه‌ك دایكی شه‌هید زوبێر بێت، "خه‌یاڵیان خاوه‌ یه‌كێتی ناكه‌وێت"، ده‌شڵێت، "له‌ ئێستادا یه‌كێتی هیچ ته‌شه‌نوجێكی نه‌ناوه‌ته‌وه‌ له‌ كوردستان، ته‌نها و ته‌نها داوای خزمه‌تگوزاریمان كردوه‌ بۆ ناوچه‌ی سه‌وز، داوامان كردوه‌ ئه‌مه‌ شاڕێی خه‌باتی یه‌كێتییه‌ و ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی خزمه‌ت بكات، ده‌ستیان ناوه‌ته‌ قورگمان، خۆناكرێت رێگه‌ بده‌ین ئه‌م وڵاته‌ به‌مشێوه‌یه‌ بچێته‌ڕێوه‌".

وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌وتارێكدا له‌ مه‌راسیمی ماته‌مینی شه‌هید نه‌قیب زوهێر، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێزی كۆماندۆ كه‌ مانگی رابردو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه‌ شه‌هیدبو، رایگه‌یاند، "دایكی نه‌قیب زوهێر دایكی هه‌مو كوردستانه‌، چونكه‌ ئه‌و له‌نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ده‌زانم تۆ میوان بویت له‌لام، ئه‌مه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ دایكێك كه‌ كوڕه‌كه‌ی پێشكه‌شی به‌ خاك و نیشتیمان بكات، زوهێر میوانێكی یه‌كجار ره‌زاسوك بو، میوانێكی یه‌كجار قاره‌مان بو، له‌ خزمه‌ت نیشتیماندا خوڵقابو".

 ئاكام عومه‌ر به‌پێوه‌ شه‌ڕی ده‌ركرد له‌ شه‌ڕه‌كاندا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی كۆماندۆ به‌شدارێكی كارابون له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا به‌ فه‌رمانده‌یی ئاكام عومه‌ر كه‌ ئێستا برینداره‌، ئاكام پێش ئێستاش چه‌ندجارێك برینداربو له‌ شه‌ڕه‌كانی داعشدا، ئه‌و به‌پێوه‌ شه‌ڕی ده‌ركرد له‌ شه‌ڕه‌كاندا، "چه‌ندجارمان وتوه‌ ئاكام ئاگات له‌خۆت بێت، ئه‌و رۆڵه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتوی یه‌كێتی بو".
یه‌كێتی كه‌ خاوه‌نی 20 هه‌زار شه‌هید و دایكێكی وه‌ك دایكی شه‌هید زوبێر بێت، خه‌یاڵیان خاوه‌ یه‌كێتی ناكه‌وێت
وه‌ستا ره‌سوڵ باسی له‌وه‌شكرد، "یه‌كێتی كه‌ خاوه‌نی 20 هه‌زار شه‌هید و دایكێكی وه‌ك دایكی شه‌هید زوبێر بێت، خه‌یاڵیان خاوه‌ یه‌كێتی ناكه‌وێت، له‌ ئێستاشدا یه‌كێتی هیچ ته‌شه‌نوجێكی نه‌ناوه‌ته‌وه‌ له‌ كوردستان، ته‌نها و ته‌نها داوای خزمه‌تگوزاریمان كردوه‌ بۆ ناوچه‌ی سه‌وز، داوامان كردوه‌ ئه‌مه‌ شاڕێی خه‌باتی یه‌كێتییه‌ و ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی خزمه‌ت بكات، داوای ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌مان كردوه‌ پێمان ره‌وا نابینن، ده‌ستیان ناوه‌ته‌ قورگمان، خۆ ناكرێت رێگه‌ بده‌ین ئه‌م وڵاته‌ به‌مشێوه‌یه‌ بچێته‌ڕێوه‌".
ئه‌گه‌ر ده‌ستمان بۆ درێژ ده‌كه‌ن ده‌ستان بۆ درێژ ده‌كه‌ین
وتیشی، "ئێمه‌ له‌ ئاشتیدا كۆتری سپین، ئه‌گه‌ر ده‌ستمان بۆ درێژ ده‌كه‌ن ده‌ستان بۆ درێژ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌ستمان بۆ درێژناكه‌ن مه‌جبورین ببین به‌ پڵنگ". 

نیشانەکردن

یەکێتی