خه‌ندان-
دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان، له‌ئێستادا هێرشی زه‌مینی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاڤا له‌ئانوساتدایه و وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له باكوری سوریا له هه‌ر كاتێكدا ده‌ست پێبكرێت.
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه ده‌توانرێت به چه‌ند شێوازێك ئه‌نجامبدرێت، ئه‌نقه‌ره‌ش واده‌و شێوازی جێبه‌جێكردنی دیاریده‌كات، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه له باكوری سوریا یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ده‌پارێزین".
توركیا مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌نێك وه‌رناگرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی
ئاماژەی بەوەشکرد، توركیا "مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌نێك وه‌رناگرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت".
كۆبونه‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان:
لایخۆیەوە ئارام حه‌نا، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، "هه‌سه‌ده كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕوسیا ئه‌نجامده‌دات له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیری و ڕێگرتن له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی توركیا له باكوری سوریا".
وته‌بێژی هه‌سه‌ده ڕه‌تیكرده‌وه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه زۆربه‌یان له شه‌ڕڤانه كوردیه‌كانی سوریا پێكهاتون، ئه‌و مه‌رجانه‌یان قبوڵكردبێت كه ئه‌نقه‌ره دیاریكردون.
به‌وته‌ی ئارام حه‌نا، مه‌رجه‌كانی توركیا بریتین له:
یه‌كه‌م: كشانه‌وه‌ی (هه‌سه‌ده) بۆ دوری 30 كیلۆمه‌تر له سنوری توركیا له‌گه‌ڵ سوریا.
دوه‌م: ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دو سه‌ركرده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان له سوریا.
سێیه‌م: جێگیركردنی خاڵه‌كان بۆ سوپای توركیا و كامێرای چاودێری به‌درێژایی سنوری سوریا و توركیا، یان ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه به سوپای سوریا.
ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی:
كاربه‌ده‌ستانی توركیا ڕایانگه‌یاند، سوپای توركیا ته‌نیا پێویستی به چه‌ند ڕۆژێكه بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشێكی زه‌مینی بۆ سه‌ر باكوری سوریا.
هێزه‌كانی توركیا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامن بۆردومانی هێزه چه‌كداره كوردییه‌كان له‌ناو خاكی رۆژئاڤای كوردستان
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی توركیا له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی توركیا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامن بۆردومانی هێزه چه‌كداره كوردییه‌كان له‌ناو خاكی رۆژئاڤای كوردستان، هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زیادبونی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاڤا له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ری ئیستانبوڵ دێت كه ئه‌نقه‌ره یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد (یه‌په‌گه)ی به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه تۆمه‌تباركرد، له‌كاتێكدا یه‌په‌گه ره‌تیكرده‌وه، ده‌ستی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هه‌بوبێت.
هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكیان پێویسته تا به‌ته‌واوی بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاڤا ئاماده‌بن
دوێنێش ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی باڵای تورکیاوە بڵاویکردەوە، "هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكیان پێویسته تا به‌ته‌واوی بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاڤا ئاماده‌بن، ئه‌و كاته‌ش زۆر ناخایه‌نێت تا ده‌ست پێده‌كات، ته‌نها په‌یوه‌سته به فه‌رمانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه".
هه‌مو ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واو بوه، ئێستا توركیا چاوه‌ڕێی بڕیاری سیاسی ده‌كات
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی دیكه‌ی توركیاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، "هه‌مو ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واو بوه، ئێستا توركیا چاوه‌ڕێی بڕیاری سیاسی ده‌كات".
توركیا پێیوایه، هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌شێكن له گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)
توركیا پێشتر له‌شكركێشی سه‌ربازی بۆسه‌ر سوریا له‌دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد (یه‌په‌گه) ئه‌نجامداوه و پێیوایه، هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌شێكن له گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
له مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاندبو، توركیا به‌منزیكانه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له سوریا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له‌وكاته‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و شێوه‌یه به‌دی نه‌كرا.
ئامانجه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا:
به‌رپرسێکی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینی به ئامانجگرتنی ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج، كۆبانێ و ته‌ل ڕهفعهتن، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش بوه‌ته شتێكی حه‌تمی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ساڵی 2016ه‌وه كه‌وتونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه.
ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و واشنتن سه‌باره‌ت به چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجامداوه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و واشنتن سه‌باره‌ت به چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجامداوه".
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، توركیای ئه‌ندامی ناتۆی ئاگادار كردوەته‌وه كه نیگه‌رانییه‌كی زۆری هه‌یه له‌وه‌ی كه په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی "داعش" له سوریا هه‌بێت، ڕوسیا داوای له توركیا كرد خۆی له هێرشی سه‌رتاسه‌ری زه‌مینی به‌دور بگرێت.