خه‌ندان-
جیۆڤانی یانوچی ژه‌نه‌راڵی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی ڕوسیا له‌سه‌ر وڵاتان، پێویسته هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) سه‌رنجی له‌سه‌ر عێراق بێت.
جیۆڤانی یانوچی به رۆژنامه‌ی "ریبوبلیكا"ی راگه‌یاندوه، "عێراق یه‌كێكه له وڵاته سه‌خته‌كان بۆ ناتۆ، به‌و پێیه‌ی كاریگه‌ریی مۆسكۆ و تاران له‌و وڵاته به‌رده‌وام له زیادبوندان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سنورداری ناتۆ له عێراق هه‌یه".
ئامانج له هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ دوركه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌ڵه‌كانی پێشوتر
وتیشی، "ئامانج له هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ دوركه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌ڵه‌كانی پێشوتر له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه پێویسته له‌مكاته‌دا ئاگاداری جوڵه‌كانی روسیا بێت".
مۆدێلێكی ته‌واو نوێمان هه‌یه بۆ كاركردن له چوارچێوه‌ی ناتۆ
جیۆڤانی یانوچی كه له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ساڵی ڕابردوه‌وه سه‌ركردایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ناتۆ له عێراق ده‌كات، باسی له‌وه‌شكردوه، "مۆدێلێكی ته‌واو نوێمان هه‌یه بۆ كاركردن له چوارچێوه‌ی ناتۆ، ئێمه هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین و خۆمان له قسه‌كردن به‌دور ده‌گرین له هه‌ڵوێستێك كه ڕه‌نگه ئاماژه بێت بۆ هه‌وڵه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له كاروباری ئه‌م وڵاته‌دا".
هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له به‌هاری ساڵی 2003ه‌وه له عێراق ئاماده‌ییان هه‌یه، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی "ئازادی عێراق" ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بو، كه واشنتۆن تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵگرتنی چه‌كی كیمیاییه‌وه هه‌یه، له‌و كاته‌وه هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق كه‌مبونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له ئه‌ركی ناتۆ تا ئێستا ماونه‌ته‌وه.