خه‌ندان-
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "كیۆدۆ"ی ژاپۆنی، ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای فوكوشیما له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ژاپۆن، به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، بڕیاریانداوه نزیكه‌ی 17 هه‌زار مریشك له كێڵگه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ناوببه‌ن، كۆی گشتی ئه‌و مریشكانهشی له‌ناوبراون گه‌یشتوه‌ته زیاتر له دو ملیۆن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن بڕیاریاندا، به قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له ناوچه‌ی 10 كیلۆمه‌تری ده‌وروبه‌ری كێڵگهكهیهكی ناوخۆیی شاری فوكوشیما، كه نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای تێدا ده‌ستنیشانكراوه، به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و نه‌خۆشیه.
به گشتی زیاتر له دو ملیۆن مریشكیان تا ئێستا له‌ناوبردوه
ژاپۆن له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین شوێنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی له باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی دۆزیه‌وه، كه به گشتی زیاتر له دو ملیۆن مریشكیان تا ئێستا له‌ناوبردوه.
پێشتریش، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌مساڵدا 50 ملیۆن و 540 هه‌زار باڵنده‌ی له ئه‌مریكا كوشتوه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته كوشنده‌ترین په‌تا له مێژوی وڵاته‌كه‌دا.