خه‌ندان-
سوپای چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، كه‌شتیه‌كی موشهكههڵگری ئه‌مریكی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتبوه ناو ئاوه‌كانی نزیك دورگه‌كانی سپراتلی له ده‌ریای باشوری چین، به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی چینیش خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
تیان جونلی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی باشوری سوپای ڕزگاریخوازی گه‌لی چین ڕایگه‌یاند، "ئه‌و كارانه‌ی سوپای ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی جددی سه‌روه‌ری و ئاسایشی چینیان پێشێل كردوه، هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كه بۆ ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌مریكا مهترسیكاری ئاسایشه له ده‌ریای باشوری چین".
هێزه‌كانی سوپای چین له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌كی به‌رزدا ده‌مێننه‌وه
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌یی باشور له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ویچات ڕایگه‌یاندوه، "هێزه‌كانی سوپای چین له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌كی به‌رزدا ده‌مێننه‌وه و به‌رپه‌رچی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌شیان له‌لایه‌ن كه‌شتیه‌كی موشهكههڵگری ئه‌مریكا داوه‌ته‌وه".
ئه‌و كه‌شتییه‌ی ئه‌مریكیه‌ی نزیكبوه‌ته‌وه له‌كه‌ناراوه‌كانی باشوری چین، كه‌شتیی موشهكههڵگری "چانسێلۆرسڤیل"ه
ئه‌و كه‌شتییه‌ی ئه‌مریكیه‌ی نزیكبوه‌ته‌وه له‌كه‌ناراوه‌كانی باشوری چین، كه‌شتیی موشهكههڵگری "چانسێلۆرسڤیل"ه، كه به‌م دواییه به‌ناو گه‌روی تایواندا تێپه‌ڕیوه.
چین بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ری خۆی ده‌كات به‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌مو ده‌ریای باشوری چیندا، ئه‌مه‌ش بوه‌ته یه‌كێك له خاڵه زۆره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆی و ئه‌مریكا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی به بانگه‌شه‌ی نایاسایی چین بۆ ئاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به سه‌رچاوه‌كان ناو ده‌بات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵانی ڕابردودا به زیادبونی فرێكوێنسییهوه به ده‌ریای باشوری چیندا تێپه‌ڕیون، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیشاندانی هێز له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی چین باسده‌كرێت.