خه‌ندان-
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌كی ورد به فینلاند ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، "به هۆكاری دیاریكراو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به فینلاند ده‌فرۆشن به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و چه‌كانه‌ی واشنتن ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ریان ده‌ربڕیوه بۆئه‌وه‌ی بیانفرۆشێت به فینلاند، بریتین له 88 موشه‌ك و بۆمبی به‌ئامانجگرتنی ورد، به تێچوی 323 ملیۆن دۆلار".
حكومه‌تی فینلاند ده‌یه‌وێت 40 موشه‌كی تاكتیكی له‌جۆری (AM9X Block II) بكڕێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "حكومه‌تی فینلاند ده‌یه‌وێت 40 موشه‌كی تاكتیكی له‌جۆری (AM9X Block II) بكڕێت كه به (Sidewinder) ناسراوه و موشه‌كێكی ئاسمانی بۆ مه‌ودای كورته و له‌لایه‌ن كۆمپانیای Raytheon به‌رهه‌مده‌هێنرێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، فینلاند داوای 48 بۆمبی ئاڕاسته‌كراوی كردوه، بۆئه‌وه‌ی پێداوستی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی پێ دابینبكات كه له‌جۆری "AGM-154 Jiso"ن و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌مریكی ڕایتۆن خۆیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێن.