خه‌ندان-
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، روسیا به‌رده‌وامده‌بێت له به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه و سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی ئۆكرانیا، تا له‌و رێگه‌یشه‌وه ئه‌م زستانه بكاته كارتێكی فشار و دژ به كیێڤ به‌كاریبهێنێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ملكه‌چ به رێكه‌وتن بكات.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، جێنس ستۆلتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، روسیا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م زستانه وه‌ك چه‌كێك دژ به ئۆكرانیا به‌كاربهێنێت، بۆیه له ئێستادا ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیای كردوه‌ته ئامانج.
روسیا پلانی نوێ و ستراتیژی نوێ داناوه بۆئه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی و موشه‌كی نوێ بكاته سه‌ر ئۆكرانیا
وتیشی، "روسیا پلانی نوێ و ستراتیژی نوێ داناوه
بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی و موشه‌كی نوێ بكاته سه‌ر ئۆكرانیا و ژێرخانی وزه و سه‌رچاوه ئاوی و مرۆییه‌كانی دیكه‌ی بكاته ئامانج".
روسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ئامانجگرتنی ته‌واوی ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا
جێنس ستۆلتنبێرگ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هێزه‌كانی روسیا به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانجگرتنی ته‌واوی ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌م زستانه وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاربهێنێت و ئۆكرانییه‌كان ملكه‌چ بكات رێكه‌وتن و دانوستان ئه‌نجامبده‌نه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیان پشتڕاستیانكردۆته‌وه روسیا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێرشی نوێی ئاسمانی و موشه‌كی ده‌كاته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و "تا موشه‌ك و تۆپهاوێژیشیان هه‌بێت له‌سه‌ر بۆردومانكردنمان ئارام ناگرن".