خه‌ندان-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح لهپهیامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ژنكوژی وه‌ك دیارده‌یه‌ك و بهكولتوربونی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له‌لایه‌ن نوسهرێكهوه دوره له‌ڕاستیه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌توانرێت بوترێت، " ژنكوژی به‌راورد به جۆره‌كانی دیكه‌ی مردن وه‌ك هاتوچۆ، دڵ، شێرپه‌نجه.. هتد زۆر زۆر كه‌مه، ئه‌م گه‌وره پیشاندانه هه‌ڵه‌یه‌و لێدانه له كۆمه‌ڵگه و ئاساییكردنه‌وه‌ی كارێكی هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت بوترێت دژی كولتوره نه‌ك بوه به كو‌لتور".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "به‌سیه‌تی لێدان له كۆمه‌ڵگای كوردی، نه ژنكوژی كولتورهو نه ئێمه‌ش به‌ربه‌رین، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له گه‌رمیان یه‌ك ژنیش نه‌كوژراوه كه‌چی نوسه‌رێكی دیاری كورد ده‌ڵێت، ژنكوژی كراوه‌ته كو‌لتور، وه‌ك چۆله‌كه كوشتنی لێهاتوه، ده‌شڵێت، ساڵانه سه‌دان ژن ده‌كوژرێن، ڕۆژانه‌ش ده‌یان چالاك و سیاسی دێن، وێنای كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كه‌ن وه‌ك كۆمه‌ڵگای ژنكوژ، ژنكوژی، كرده‌یه‌كی قیزه‌ونی هه‌ڵه‌یه‌و هیچ بیانوهیهكی بۆ نیه، به‌ڵام ژنكوژی نه بوه‌ته كو‌لتور، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ژنكوژ نیه".
به داتا‌و لۆژیك ده‌بێت به ئاماری ورد بڵێین، ساڵانه چه‌ند ژن ده‌كوژرێت ده‌ڵێن سه‌دان، هه‌رگیز سه‌دان نه‌كوژراون
راشیگه‌یاندوه، "به داتا‌و لۆژیك ده‌بێت به ئاماری ورد بڵێین، ساڵانه چه‌ند ژن ده‌كوژرێت ده‌ڵێن سه‌دان، هه‌رگیز سه‌دان نه‌كوژراون، له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك سلێمانی چوار ژن كوژراون، له گه‌رمیان هیچ ژنێك نه‌كوژراوه، ئایا له كام شاری گه‌وره‌ی ڕۆژئاوا ئه‌وه ڕونادات؟، چه‌ندین قه‌زاو ناحیه‌و گوندی كوردستان هه‌ن به‌درێژایی ساڵانی ڕابردو ژنیان تێدا نه‌كوژراوه كه له‌نێو هه‌ناوی دابونه‌ریتی كۆڵه‌گه‌ی كوردین، ئیدی ژنكوژی بۆچی بوه به كو‌لتور؟، ژنكوژی به‌راورد به جۆره‌كانی دیكه‌ی مردن وه‌ك هاتوچۆ، دڵ، شێرپه‌نجه.. هتد زۆر زۆر كه‌مه، ئه‌م گه‌وره پیشاندانه هه‌ڵه‌یه‌و لێدانه له كۆمه‌ڵگه و ئاساییكردنه‌وه‌ی كارێكی هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت بوترێت دژی كولتوره نه‌ك بوه به كو‌لتور".
ده‌كرێت كار بكه‌ین ئه‌و حاڵه‌ته خراپانه‌ی كوشتن و توندوتیژی نه‌هێڵین
ده‌شڵێت، "ده‌كرێت كار بكه‌ین ئه‌و حاڵه‌ته خراپانه‌ی كوشتن و توندوتیژی نه‌هێڵین، ئه‌مه‌ش به دیراسه‌یه‌كی جدی و عه‌قڵانی دور له بڕیاری پێشوه‌خت و یاسا سه‌روه‌ری ده‌بێت، دۆخی خێزان و پێكه‌وه ژیان له كوررستانی ئێمه به‌راورد به ڕۆژئاوا و زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا زۆر زۆر باشتره، ئه‌گه‌ر دۆخی بژێوی ژیانی خێزان له سایه‌ی سیستمێكی حوكمڕانیدا باش بكرێت ژنكوژی و كێشه‌كانی خێزان زۆر كه‌متریش ده‌بن".