خه‌ندان-
تیمی تۆپی پێی ئه‌مریكا به‌بێ دروشمی "الله"ی سه‌ر ئاڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پۆسته‌ری یاری نێوان هه‌ردولا كرد و ئه‌مه‌ش توڕه‌یی ئێرانیه‌كانی لێكهوتهوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌ژماری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكی له "تویته‌ر" لیستێكی بڵاوكرده‌وه كه یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022 پیشان ده‌دات، له‌و لیسته‌شدا ئاڵای ئێران ته‌نها به ڕه‌نگی سه‌وز و سپی و سور نه‌خشێندراوه و لۆگۆی "الله" كه دروشمی سه‌ره‌كی ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یه لابراوه".
هه‌مان ئاڵای ئێران به‌بێ دروشمی "الله" له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا له فه‌یسبوك" و "ئینستاگرام"دا بینرا
هه‌مان ئاڵای ئێران به‌بێ هه‌مان ئاڵای ئێران به‌بێ دروشمی "الله" له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا له فه‌یسبوك" و "ئینستاگرام"دا بینرا"الله" له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا له فه‌یسبوك" و "ئینستاگرام"دا بینرا، كه تێیدا ئاماژه به خاڵه‌كانی تیپی كۆمه‌ڵه‌كان له مۆندیالی قه‌ته‌ر كراوه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا تا ئێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كی بۆ لێدوان سه‌باره‌ت به‌لابردنی وشه‌ی "الله" له‌سه‌ر ئاڵای ئێران نه‌داوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئێرانیش وه‌ڵامیان به‌فه‌رمی هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام توڕه‌یی به‌شێك له هاوڵاتیان و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه له قۆناغی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی B له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی 2022 ڕوبه‌ڕوی ئێران ده‌بێته‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه له قۆناغی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی B له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی 2022 ڕوبه‌ڕوی ئێران ده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا له دو یاریدا به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را و وێڵز یه‌كسان بوه، هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش یاریه‌كی به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را دۆڕاندوه و یاریهكیشی له وێڵز بردۆته‌وه.
