خه‌ندان-
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كۆریای باشور ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكه‌وه له نزیك په‌رستگایه‌كی بوداییهكان له شارۆچكه‌ی یانگیانگ له كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆریای باشور پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی یۆنهاپ، كار بۆ ناسینه‌وه‌ی قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه، به‌و پێیه‌ی سه‌ره‌تا پێده‌چو هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست نه‌دابێت جگه له‌و دو كه‌سه‌ی له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا بون و فڕۆكه‌وانێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵ و ئه‌ندازیارێكی میكانیكێكی ته‌مه‌ن 54 ساڵ بون.
هێلیكۆپته‌ره‌كه كه‌وته خواره‌وه و ئاگریگرت له‌كاتێكدا ئه‌ركێكی هه‌واڵگری ئه‌نجامده‌دا
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشور ڕایانگه‌یاند، هێلیكۆپته‌ره‌كه كه‌وته خواره‌وه و ئاگریگرت له‌كاتێكدا ئه‌ركێكی هه‌واڵگری ئه‌نجامده‌دا بۆ به‌دواداچون سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی ئاگری دارستانه‌كان، به‌ڵام تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به خێرایی دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ش پاش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی توانرا ئاگره‌كه‌ی بكوژێندرێته‌وه.
فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیاره‌كه له‌ناو هێلكۆپتهرهكهدا گیانیان له‌ده‌ستداوه
به‌رپرسێكی ئاگركوژێنه‌وه ئاشكرایكردوه، "فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیاره‌كه له‌ناو هێلكۆپتهرهكهدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و تا ئێستاش هه‌وڵ بۆ ده‌رهێنانیان به‌رده‌وامه، به‌ڵام گه‌یشتنیان به‌وان ئه‌سته‌مه به‌هۆی ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر له پارچه‌كانی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا هه‌یه".
به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه هێلیكۆپته‌رێك و 28 ماتۆڕی ئاگركوژێنه‌وه و 114 فریاگوزاری و كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه‌یان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ره‌وانه‌كردوه.
جێگای سه‌رنجه كه هێلیكۆپته‌ری S-58T یه‌كێكه له ئه‌مریكییه‌كان كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی كۆریای باشوره‌وه به‌كرێ گیراوه له یانگیانگ و سۆكچۆ و گۆسیۆنگ، ئه‌مه یه‌كه‌م كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێلیكۆپته‌ره نه‌بوه، چونكه له دو ساڵی ڕابردودا چه‌ندین ڕوداوی هاوشێوه ڕویانداوه.