خه‌ندان-
به‌رپرسی پۆلیسی شاری ئێتڵهنتا-ی سه‌ر به ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، روداوێكی ته‌قه‌كردن له نزیك به‌نزینخانه‌یه‌ك رویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراو و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، تیمه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی ABC News، جیهرمهین دیرڵۆڤ، به‌رپرسی پۆلیسی شاری ئێتڵهنتا-ی سه‌ر به ویلایه‌تی جۆرجیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، روداوێك یتهقه كردن له شاری ئێتڵهنتا رویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربون.
پیاوێك كوژرا بو و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برنداربون
وتیشی، "تیمه‌كانمان له دره‌نگانێكی شه‌ودا له روداوێكی ته‌قه‌كردن ئاگاداركرانه‌وه و ده‌ستبه‌جێ چونه شوێنی روداوه‌كه و له‌وێش پیاوێك كوژرا بو و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برنداربون و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاریشه‌وه ره‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه له شوێنی روداوه‌كه كران".
تا ئێستا هۆكاری روداوه‌كه‌مان بۆن رون نه‌بوه‌ته‌وه
له باره‌ی روداوه‌كه‌شه‌وه ئه‌و به‌رپرسی پۆلیسه باسی لهوهكردوه، "چه‌ند كه‌سێك له شوێنی روداوه‌كه دورخراونه‌ته‌وه و ته‌واوی چوارده‌وری شوێنی روداوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ین و تا ئێستاش هۆكاری روداوه‌كه‌مان بۆن رون نه‌بوه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه".
ئه‌گه‌ری هه‌یه هۆكاری روداوه‌كه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان چه‌ند كه‌سێكه‌وه بوبێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌پێی پێشبینیه سه‌ره‌تاییه‌كانمان بێت له‌و بڕوایه‌داین ژماره‌یه‌ك كه‌س له شوێنی روداوه‌كه‌دا بوبێت به دهمهقاڵێان و به‌وهۆیه‌شه‌وه ته‌قه له‌نێوانیاندا رویداوه".